ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون
- سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا گوندی بافله‌ریان له باشووری رۆژئاوای عه‌فرین له تیرۆریستان پاک كرده‌وه.
Azez
عه‌زاز/ئه‌نقه‌ره- AA
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا گوندی بافله‌ریان له باشووری رۆژئاوای عه‌فرین له تیرۆریستان پاک كرده‌وه.
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد گوندی بافله‌ر سه‌ربه ناحیه‌ی جێندرێسیان له باشووری رۆژئاوای عه‌فرین له تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش پاک كرده‌وه.
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا له كۆی پێنج شاره‌دێی سەر بە ناوچەی عه‌فرین كه له‌ژێر داگیركاریی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-داعشدایه، ناوه‌ندی یەک شاره‌دێ، ٦٩ گوند، شەش ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون،٢٠ چیا و گردی ستراتیجیی، بنكه‌یه‌كی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌یان كه كۆی گشتییان ده‌كاته ١٠٠ شوێن رزگاركردووه.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه له چه‌كدارانی یه‌په‌گه پاككراونه‌ته‌وه: "ناوه‌ندی ناحیه‌ی بولبول، شه‌نگال، زه‌هران، گوندی بالی، قورنی، حه‌یئۆغڵو، حه‌فتار، عورسه، باك عوباسی، عه‌لی كار، شێخ خۆرۆز، عومه‌ر سیمۆ، دوراكڵی، خه‌یام، سورێن، چاركانڵی، ئاكانڵی، میقداد عه‌لی راجۆ، چیای خۆرۆز، چیای دارمك، چیای قورنی، گردی حه‌وز و كوردۆ، دوو نشینگه‌ی بچووكی سه‌ر به گوندی شێخ هۆرۆز، چیای عه‌ین باتمان له ناحیه‌ی راجۆ، حاجیكانلیی ژووروو، حاجیكانلیی خواروو، ده‌روێش عوباسی، حه‌سه‌ن كه‌لكه‌وی، جه‌له‌مه، ئه‌ده‌مانلی، قوده، عه‌لی به‌ككی، گوندی بیلال، عومه‌ر ئوشاغی، مامه‌ل ئوشاغی، سوله‌یمان خه‌لیل، ساتی شاغی، ئاڵكانا، قرمزی، كاری، شه‌ربانلی، شه‌دیا، كارابابا، ساری ئوشاغی، ره‌حمانڵی و حه‌نته‌لڵی و خه‌راب سوماق، به‌رزاییه‌كانی 687، 915، 740 و 1027، گونده‌كانی جوكالی فه‌وقانی و چاكاڵیی ناوه‌ند له ناحیه‌ی شێخ حه‌دید، گردی شێخ حه‌دید، گوندی قه‌ره میتلاق و حاجی بیلال، گونده‌كانی حاجی ئه‌سكه‌نده‌ر، دێر به‌لوت، حه‌مام، نیسرییه، دوقان، ئه‌شكان، ئه‌رشالی، محه‌مه‌دییه و دیوان فه‌وقانی، دیوان ته‌حتانی، مه‌روانه، هه‌یگه‌جه،ته‌ل دیلۆر و گه‌نده‌كانی بافله‌ر و سێ گردی سه‌ر به ناحیه‌ی جندرێس و هه‌ریه‌ك له ته‌پۆڵكه‌كانی مه‌رسیدس، نیسرییه و عه‌ماره، ماڵه‌كانی ساتوف، نشینگه‌ی گوندی كاڵكی و خاڵی به‌ییاده كه وه‌ك بنكه به‌كارده‌هێنرا، گونده‌كانی دیكمه تاش، ئوڤه‌ركان، ئیقدام، شه‌ڵتا، مه‌رسه‌وه، سه‌رینجه‌ك، قه‌سته‌ل جوندۆ چیاكانی بورسایا، زه‌یتینه‌ك، ئرپاڤیران و دێر سه‌ووانی سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌ران و به‌رزاییه‌كانی سیرگه‌یا و نه‌بی حووری و نشینگه‌ی جه‌میلییه".