توركيا

ئیبراهیم کاڵن: "ئەو تیرۆریستانەی لە رەققە بەرهەڵدران کام پایتەخت دەپێکن؟"

- "وردەکارییەکانی نێو رێککەوتننامەیەک بۆ دەرچوونی سەدان تیرۆریستی داعش لە رەققە جارێکیی دیکە دەرخەری لاوازی سیاسەتی بەکارهێنانی رێکخراوێکی تیرۆریستییە بۆ شەڕکردن لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی دیکە.

Burcu Çalık, 1 23  | 18.11.2017 - نوێکردنەوە : 19.11.2017
ئیبراهیم کاڵن: "ئەو تیرۆریستانەی لە رەققە بەرهەڵدران کام پایتەخت دەپێکن؟"

Ankara

ئەنقەرە – AA

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن: "وردەکارییەکانی نێو رێککەوتننامەیەک بۆ دەرچوونی سەدان تیرۆریستی داعش لە رەققە جارێکیی دیکە دەرخەری لاوازی سیاسەتی بەکارهێنانی رێکخراوێکی تیرۆریستییە بۆ شەڕکردن لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی دیکە. ئەو پرسیارەی کە کەس نایەوێ لە واشنتۆنی بکات و پێی هەراسان دەبێت ئەوەیە: ئەو تیرۆریستانەی ئازاد کران، بەشێوەی بۆمبڕێژکراو لە کام پایتەختەکانی جیهان بەرەو روومان دەبنەوە؟".

ئیبراهیم کاڵن گوتارێکی بە سەردێڕی "ئەو تیرۆریستانەی لە رەققە بەرهەڵدران کام پایتەخت دەپێکن؟" لە رۆژنامەی Daily Sabah بڵاوکردەوە.

لە بەشێکی گوتارەکەی کاڵندا هاتووە: "ئەمریکییەکان بە پێچەوانەی ئەو دڵنیاییانەی دەیاندا کە کاری لە پێشنیەیان بەرەنگاربوونەوەی داعشە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەیەدە-یەپەگە کاتین، کە دوای پڕچەککردنی باڵی سووریای پەکەکە پەیەدە-یەپەگە لە رەققە و ناوچەکانی دیکە شکستی گەورەی بە داعش هێنا، بۆ درێژەدان بە و سیاسەتەی لە پاساوی نوێ دەگەڕێ. وردەکارییەکانی نێو رێککەوتننامەیەک بۆ دەرچوونی سەدان تیرۆریستی داعش لە رەققە جارێکی دیکە دەرخەری لاوازی سیاسەتی بەکارهێنانی رێکخراوێکی تیرۆریستییە بۆ شەڕکردن لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی دیکە. ئەو پرسیارەی کە کەس نایەوێ لە واشنتۆنی بکات و پێی هەراسان دەبێت ئەوەیە: ئەو تیرۆریستانەی ئازاد کران، بەشێوەی بۆمبڕێژکراو لە کام پایتەختەکانی جیهان بەرەو روومان دەبنەوە؟".

کاڵن ئاماژەی بەوە داوە کە بە گوزارەیەکی دیکە ئەمریکا بە بەکارهێنانی داعش و پەیەدە-یەپەگە بۆ هاوسەنگی ڕاگرتن بەرامبەر هاوپەیمانی رووسیا-ئێران لە گۆڕەپانی سووریا هەوڵ دەدات لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بمێنێتەوە، گوتی: "ژمارەیەک لە راڤەکاران ئاماژە بەوە دەدەن کە بەوجۆرە سەربازانی ئەمریکی لە زۆر خاڵ دەبیندرێن و ژمارەیەکی زۆر تیمی سەربازی رەوانە کردوون. ئەمریکا بەرنامەی بۆ ئەوە داناوە ماوەیەکی زۆر لە رۆژهەڵاتی سووریا بمێنێتەوە. بەرنامە و نیازی ئەمریکا هەرچییەک بێ، بەڵام سیاسەتی پشتگیریکردنی باڵی سووریای پەکەکە تەنها بۆ لاوازکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و لاوازکردنی رێگەچارەی سیاسیی چاوەڕوانکراوی گەڕی دانوستانەکانی جنێڤ و ئاستانا و هەڕەشە دروستکردنە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتانی دراوسێ".

کاڵن تیشکیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە چاوەڕێی ئەوەن کە ئایا ئەمریکا ئەو بەڵێنە دەباتە سەر کە گوتوویەتی دوای ئەوەی داعش لە رەققە دەردەچێ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەیەدە-یەپەگە دەپچڕێنن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın