توركيا

ئیدلب.. هاووڵاتییان بە گەرمی پێشوازییان لە سوپای تورکیا کرد

خەڵکی ناوچەکانی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییەکان لە ئیدلب بە گەرمی پێشوازییان لەو یەکە سەربازیانەی سوپای تورکیا کرد

Ramal Abdullah Mahmood  | 13.10.2017 - نوێکردنەوە : 14.10.2017
ئیدلب.. هاووڵاتییان بە گەرمی پێشوازییان لە سوپای تورکیا کرد

İdlib

حەلەب/ئیدلب – AA

خەڵکی ناوچەکانی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییەکان لە ئیدلب بە گەرمی پێشوازییان لەو یەکە سەربازیانەی سوپای تورکیا کرد کە بەمەبەستی دامەزراندنی خاڵی چاودێری بۆ چاودێریکردنی هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد لەبارەی پابەندبوونیان بە ئاگربەستەکە؛ گوازراونەتەوە ناوچەکە.

خەڵکی شارۆچکەی دارەت عیزە لەکاتی تێپەڕینی یەکەکانی سوپای تورکیا بە گەرمی پێشوازییان لێ دەکردن.

ئاڵای سوپای سووریای ئازادیان بەدەستەوە گرتبوو و دروشمی "بەخێربێن بۆ دارەت عیزە" هەڵگرتبوو و دروشمەکانی "سووریا و تورکیا هاوڕێن"، "هەموومان ئەردۆغانمان خۆشدەوێ" و"خەڵک ئەردۆغانی خۆشەویستی، دەوێ" دەگوتەوە.

یەکێک لە پێشوازیکەران گوتی: "بەبۆنەی هاتنی برا تورکەکانمان زۆر خۆشحاڵین. بەخێربێن. هەر بژی ئەردۆغان چونکە نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی دەکات. نەفرەت لە پەکەکە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın