ئیستانبوڵ.. ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر داعش
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ناوچه‌كانی سوڵتانبه‌یلی و په‌ندیكی ئیستانبوڵ، 35 كه‌س ده‌ستگیركران.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئیستانبوڵدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ناوچه‌كانی سوڵتانبه‌یلی و په‌ندیك، 35 كه‌س ده‌ستگیركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوکات له سوڵتانبه‌یلی و په‌ندیك بۆ سه‌ر 41 ناونیشانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئه‌نجام درا.
له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنیندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێک تەقەمەنی و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی دیجیتالی و نوسراو و جل و به‌رگی سه‌ربازی.
ئه‌و گومانلێكراوانه‌ی ده‌ستگیركرابوون به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه گواسترانه‌وه بۆ هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن