توركيا

ئیستانبوڵ.. دۆزینەوەی ژمارەیەکی زۆری دەمانچە

لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین لە کۆڵانێکی گەڕەکی بورھانیە لە ئیستانبوڵ، نزیکەی ٢٥٠ دەمانچە دۆزرایەوە کە لە ژێر زەوی حەشار درابوو.

Mazın Asad  | 28.09.2016 - نوێکردنەوە : 28.09.2016
ئیستانبوڵ.. دۆزینەوەی ژمارەیەکی زۆری دەمانچە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین لە گەڕەکێکی شارۆچکەی ئوسکودار لە ئیستانبوڵ، نزیکەی ٢٥٠ دەمانچە دۆزرایەوە کە لە ژێر زەوی حەشار درابوو.

بەپێی زانیارییەکان، دوای وەرگرتنی ھەواڵێک، تیمەکانی پۆلیس چالاکی گەڕانەوەی پشکنینیان لە کۆڵانی مورادی چوارەم لە گەڕەکی بورھانیە ئەنجام دا.

چالاکی پشکنین و گەڕان بە ئامێری تایبەتمەند ئەنجام درا و تێدا نزیکەی ٢٥٠ دەمانچە لە ژێر زەوی دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستانبوڵ، مستەفا چاڵشکان سەردانی شوێنی رووداوەکەی کرد و شوێنی رووداوەکەی بەسەر کردەوە.

چاڵشکان بە رۆژنامەنووسانی گوت: "تاکو ئێستا دەستبەسەر دەمانچە گیراوە و لە لایەن ھاوڕێکانمان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın