ئەردۆغان: "ئەگەر بڕیار لە پەرلەمان دەرنەچێت گەل بڕیار دەدات"
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی داواکاری گۆڕانکاری لە دەستووری تورکیا: "وای بۆدەچم ئەمە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا تەواو دەبێت و دوای تەواوبوونی کارەکە دەچێتە لای خاوەنی راستەقینە. خاوەنی راستەقینە گەلە، دەچێتە لای گەل".
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب، تەیب ئەردۆغان لەبارەی داواکاری گۆڕانکاری لەدەستووری تورکیا رایگەیاند "وای بۆدەچم ئەمە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا تەواو دەبێت و دوای تەواوبوونی کارەکە دەچێتە لای خاوەنی راستەقینە. خاوەنی راستەقینە گەلە، دەچێتە لای گەل".
ئەردۆغان دوای بەشداریکردنی لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئیمامی عەلی، لەبارەی پێشهاتەکانی رۆژەڤەوە وەڵامی رۆژنامەوانانی دایەوە.
لە وەڵامی رۆژنامەوانێکدا کە پرسی "دانیشتنەکانی پەرلەمان لەبارەی داوای گۆڕانکاری دەستوور بەردەوامن. دەنگۆی ئەوە هەیە هەڵبژاردنی پێشوەخست ئەنجام بدرێت. ئەمەش مشتومڕی لێکەوتەوە. دەکرێت بزانین هەڵسەنگاندی ئێوە چییە لەمبارەیەوە؟" ئەردۆغان ئاماژەی بەمە دا مادەی هەشتی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور دانوستانی لەسەر کرا و ئەگەر بەرێگایەکی دیموکراسیش نەبووبێت ئەمە تێپەڕی.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە بەشێوەیەکی گونجاو هەموو کەس مافی ئەوەی هەیە مافی دیموکراسی و دەنگی خۆی لە پەرلەمان بەکاربهێنێت و بیروبۆچوونی پارتەکەی بخاتە روو، لەمبارەیەوە گوتەکانی ئەنقەرەی بەبیر هێنایەوە و خەمباری خۆی دەربڕی کە ئەمە هەر لەسەرەتاوە بەمجۆرە گەشەی نەکرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە هەرچۆنێک بێت ماددەی هەشتی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور تێپەڕیووە، گوتی: "هیوادارین قۆناغی دوای ئەمەش لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بەردەوام بێت. ئێستا ژمارەیەک هاوڕێی پەرلەمانتارمان ئازاریان بەرکەوتووە و لووتی یەکێکیان شکاوە، ئەوە لە هیچ پەرلەمانتاریک ناوەشێتەوە. ئێمە نەماندەویست ئەوە رووبدات بەڵام بەداخەوە روویدا. بەڵام لەوباوەڕەدام هەرچۆنێک بێت ئەم کارە تەواو دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "لەم هەفتەیەدا ئەم کارە(گۆڕانکارییەکانی دەستوور) کۆتایی پێدێت و دوای کۆتایی هاتنیشی دەچێتە ژێر دەرستی خاوەنە راستەقینەکەی. هەڵبەتە خاوەنە راستەقینەکەی گەلە. گه‌ل بڕیاری خۆی ده‌دات له‌سه‌ری. ئه‌گه‌ر وایه ئه‌م گرژییه بۆچی؟ شكاندنی كورسی و گوڵه‌كانی ئه‌و شوێنه بۆچی، ئه‌و هاوڕێیانه له‌و شوێنه‌دا نوێنه‌ری گه‌لن، ئه‌وان سه‌ره‌كی نین. سه‌ره‌كییه‌كان چاوه‌ڕوانن. چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ن؟ ده‌ڵێن با٣٣٠ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و بێته به‌رده‌می ئێمه. ئێمه بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین. ئێمه خاوه‌نی سه‌ره‌كیی ئه‌م كاره‌ین".
- هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه رایگه‌یاند، پێیوانییه هیچ كاتێك هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت گونجاوبێت و نیازێكی له‌و جۆره‌یان نییه و لەوبارەیەوە گوتی: "ئه‌و بابه‌ته‌ی ئێستا هاتووه‌ته ئاراوه زۆر جیاوازه. ئه‌مه بابه‌تێك نییه له‌كاتی سه‌قامگیریدا بێته ئاراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان نه‌توانێت كاره‌كانی ئه‌نجامبدات، بابه‌تێك نییه كه بیری لێنه‌كرێته‌وه. ده‌كرێت باسی لێوه‌بكرێت. ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه. ئامانجه‌كه راستگۆیانه‌یه و پێویست به گرژی و شه‌ڕ و هه‌ڵڵا ناكات. وه‌رن بۆچوونه‌كانتان به‌جوانی به په‌رله‌مان رابگه‌یه‌نن".
گوتیشی: "وه‌ك چۆن ٣٣٠ ده‌نگه‌كه تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مانه‌ش تێده‌په‌ڕن. لە قۆناغی یەکەمدا وەک ئەوەی بینیمان ٣٣٨-٣٣٩ چوون و هاتن هەبوو، ئێستا لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دوای ئەوەی دانوستان دەکرێت لەسەر ماددە ماوەکان قۆناغی دووەم دەستپێدەکات. ئەگەر لە قۆناغی دووەمدا پەرلەمان هەمان سەقامگیری دەستەبەر بکات کارەکە دەچێتە پێش خاوەنی رەسەنی. گەلەکەمان بڕیاری کۆتایی دەدات. بڕیاری گەلەکەمان هەرچییەک بێت دەڵێین بەڵێ و رێزی لێ دەگرین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن