توركيا

ئەردۆغان: "سێ شەھیدمان لە قودس داوە"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەمڕۆ رۆژی ھەینی لە قودس کە رۆژێکی پیرۆزە لەلای مووسڵمانەکان، پۆلیسی قودس و سەرباز و گشت ھێزەکانی ئەمنی لەو شوێنە ھێرشیان کردە سەر مووسڵمانان و نزیکەی ٣٥٠ کەس برینداربوون، بەپێی دوائاماریش سێ کەس شەھیدبوون".

Abdullah Shukur  | 21.07.2017 - نوێکردنەوە : 21.07.2017
ئەردۆغان: "سێ شەھیدمان لە قودس داوە"

Ankara

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەمڕۆ رۆژی ھەینی لە قودس کە رۆژێکی پیرۆزە لەلای مووسڵمانەکان، پۆلیسی قودس و سەرباز و گشت ھێزەکانی ئەمنی لەو شوێنە ھێرشیان کردە سەر مووسڵمانان و نزیکەی ٣٥٠ کەس برینداربوون، بەپێی دوائاماریش سێ کەس شەھیدبوون".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی دۆڵمەباخچەی شاری ئیستانبوڵ بەشداری لە ئێوارە خوانێکی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی "تەندروستی لە ئەفریقا"، کرد.

ئەردۆغان لەبارەی قەبارەی بازرگانی وڵاتەکەی لەگەڵ کیشوەری ئەفریقا گوتی: "قەبارەی بازرگانی ئێمە لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقا لە ساڵی ٢٠٠٥دا نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بوو، لە کاتێکدا ئەم ژمارەیە لە ساڵی ٢٠١٦دا بەرزبووەوە بۆ ١٧ ملیار دۆلار. لوتکەی ھاوبەشی ئەفریقا-تورکیا کە بۆ یەکەمجار لە شاری ئیستانبوڵ و دواجاریش لە شاری مالابۆی پایتەختی کۆماری گینێی ئیستوایی ئەنجامدرا، پێداگری و جددیەتی تورکیای لە گرنگیدان بە ھەنگاوەکانی خۆی لەمەڕ کیشوەری ئەفریقا نیشاندا. من ھەمیشە گوتوومە ئێمە بە ھیچ شێوەیەک برایانی ئەفریقی بەدوور لە خۆمان نابینین".

ئەردۆغان لەبارەی کیشوەری ئەفریقا گوتی: "وەک کیشوەرێکی بەکارنەھاتوو لە ئەفریقا نزیک نەبووینەتەوە کە سەرچاوەکانی داگیر بکرێت. بەو شێوەیە لێی نزیک نابینەوە. جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە کە ئێمە وەک ھاوچارەنووس، دۆستی رۆژی رەش دەمانەوێت لەسەر بنەمای رێزی بەرامبەری و یەکسانی پەرە بە ھاریکاری بدەین بۆ ماوەیەکی زۆر. لە کاتێکدا لە لایەک قەبارەی بازرگانیمان زیادکردووە، لەلایەکی دیکەوە بە ھاوکاریە مرۆییەکانمان کە تیشکی خستووەتە سەر گەشەسەندن، باری سەر شانی ستەمدیدە ئەفریقییەکان کەمدەکەینەوە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆی قودس گوتی: "ئەمڕۆ رۆژی ھەینی لە قودس کە رۆژێکی پیرۆزە لەلای مووسڵمانەکان، پۆلیسی قودس و سەرباز و گشت ھێزەکانی ئەمنی لەو شوێنە ھێرشیان کردە سەر مووسڵمانان و نزیکەی ٣٥٠ کەس برینداربوون، بەپێی دوائاماریش سێ کەس شەھیدبوون".

ئەردۆغان گوتیشی: "ئێستا کیشوەری ئەفریقا لە رووی مرۆییەوە خاوەنی بەھێزترین پێگەی بازرگانی و ئابووری جیھانییە. ھیچ ھێزێک ناتوانێ رێگری لەم توانایە بکات. بەتایبەتی ئەو داگیرکەرانەی کە تاکو ئێستا ئەفریقا وەکو باخچەی پشتەوەی ماڵەکانیان سەیر دەکەن. ئیتر ناتوانن بەربەست بخەنە بەردەم ھەوڵی سەربەخۆیی وڵاتانی ئەم کیشوەرە. لەم قۆناغەش تورکیا بە مێژوویی پاکی خۆی و بەھاکانی خۆی بەردەوام دەبێ لە پشتیوانیکردنی برایانی ئەفریقا".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا گوتیشی: "ھەرچەندە ئەفریقا ئەمڕۆ بە کێشە، برسێتی و نەخۆشی زۆر زیاتر بووەتە رۆژەڤ، بەڵام کیشوەرێکە کە نوێنەرایەتی سەدەی ٢١ دەکات. بە روون و ئاشکرا دەیڵێم، پشتیوان بەخوا ئێستا ھێز و توانا لە ئەفریقا بەخۆکەوتووەتەوە".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın