Ankara
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "هه‌ركه‌سێك له‌م وڵاته‌دا ئارامییمان لێ تێك بدات، باجه‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌مه هیچ ئه‌ملا و ئه‌ولای تێدا نییه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریی لە ''بەدڵنایییەوە بۆ تورکیایەکی جوان، بەڵێ''دا کرد کە لەناوەندی کۆنگرە و کولتووری گەل لە بەشتەپە بەڕێوەچوو.
ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "ئیدی به‌و هێزه‌ی له گه‌ل وه‌رمانگرتووه و به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ده‌ستوور وه‌رمانگرتووه، قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات. سه‌ركۆمار بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌ركۆمار، ده‌بێت رێژه‌ی سه‌دا 50+1ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت. ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پەرله‌مانیشی هه‌یه. سه‌ركۆمار ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نییه. ئه‌وه شایانی باس نییه. هه‌مووی درۆیه".
گوتیشی: "له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی سویسرا پۆسته‌رێكی گه‌وره هه‌ڵده‌واسن، رێكخراوی تیرۆریستی له‌وێدا رێپێوان ئه‌نجامده‌دات و حكوومه‌تی سویسرا ده‌نگی لێوه نایه‌ت. هیچ گرنگ نییه. ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ماندا هاتووینه‌ته ئه‌م شوێنه و له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ماندا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا نه‌هاتووین".
دواتر سه‌ركۆماری توركیا رایگەیاند: "ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌وانه بكه‌ین كه ده‌ڵێن 'نه‌خێر'، كێن ده‌ڵێن نه‌خێر؟ سه‌رده‌سته‌ی تیرۆر له ئیمراڵی وا ده‌ڵێت. سه‌ركرده تیرۆریسته‌كانی قه‌ندیل ده‌ڵێن. به‌ڵام ئێستا، سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. تێگه‌یشتن له‌مه ئه‌سته‌مه. گوته‌یه‌كی جوانمان هه‌یه ده‌یزانن كه ده‌ڵێت، هه‌ركه‌سه و له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ده‌بێت".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "توركیا به به‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وڵاتێكی خۆشتره. له ئێستادا پشتی تیرۆر ده‌شكێنین و به‌ڕه‌گ و ریشه‌یاندا چووینه‌ته خواره‌وه. ئێستا له چیاكانی ته‌ندوره‌ك، جودی و گابار و چه‌می به‌سله‌ر به‌ڕه‌گ و ریشه‌یاندا چووینه‌ته خواره‌وه. ته‌نها له ناوخۆدا نییه له سووریا له جه‌رابلوس، راعی، دابق و ئەلباب داعش و په‌یه‌ده پاكده‌كه‌ینه‌وه و به‌رده‌وامده‌بین له‌ڕێگاكه‌مان. هه‌ركه‌سێك له‌م وڵاته‌دا ئارامییمان لێتێكبدات، باجه‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌مه هیچ ئه‌ملا و ئه‌ولای تێدا نییه".