توركيا

ئەردۆغان: ''پێویستە لەسەرمان عەفرین پاک بکەینەوە''

''لەئێستادا ئێمە پێویستە لەسەرمان کە عەفرین لەرێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە و یەپەگە پاک بکەینەوە. ئەمە شتێکە کە هەر لە سەرەتاوە گوتوومانە''.

Salih Bilici, Muhammet Ali Kemal  | 17.11.2017 - نوێکردنەوە : 18.11.2017
ئەردۆغان: ''پێویستە لەسەرمان عەفرین پاک بکەینەوە''

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''لەئێستادا ئێمە پێویستە لەسەرمان کە عەفرین لەرێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە و یەپەگە پاک بکەینەوە. ئەمە شتێکە کە هەر لە سەرەتاوە گوتوومانە. بەتایبەت لەو خاڵانەی چاودێریی لەوێ (ئیدلب)، ئێمە وەک پێکهاتەی باڵادەست دەمێنینەوە. ناچارین ئەمە ئەنجامبدەین. ئەگەر بێت و ئێمە پێکهاتەی باڵدەست نەبین لەوێ، ئەوکات رێکخراوە تیرۆریستییە جۆراوجۆرەکان دێن و هەوڵی داگیرکردنی دەدەن''.

رەجەب تەیبب ئەردۆغان لەمیانی ''کۆبوونەوەی فراوانکراوی لێپرسراوی لقەکانی ئاک پارتی لە پارێزگاکان'' کە لە ناوەندی گشتیی پارتەکە بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:

''لەئێستادا ئێمە پێویستە لەسەرمان کە عەفرین لەرێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە و یەپەگە پاک بکەینەوە. ئەمە شتێکە کە هەر لە سەرەتاوە گوتوومانە. بەتایبەت لەو خاڵانەی چاودێریی لەوێ (ئیدلب)، ئێمە وەک پێکهاتەی باڵادەست دەمێنینەوە. ناچارین ئەمە ئەنجامبدەین. ئەگەر بێتو ئێمە پێکهاتەی باڵادەست نەبین لەوێ، ئەوکات رێکخراوە تیرۆریستییە جۆراوجۆرەکان دێن و هەوڵی داگیرکردنی دەدەن''.

گوتیشی: "ئەوەی داعشی دامەزراند پەیەدەشی درووستکردووە. ئەوەی کە پەیەدەی درەوشاندۆتەوە هەر ئەو کەسەیە کە دەیەوێ بە پەلکێشکردنی ئیدارەی باکووری عێراق بۆ سەربەخۆیی ناسەقامگیری عێراق قوڵتر بکاتەوە. بەدڵنیاییەوە پێویستە ئەوەش لەبیر نەکەین کە هەمان ئەو هێزانە فەتۆیان لەنێو قەڵغانی خۆیاندا پاراستووە و بەردەوامن لە بەخێوکردن و گەورەکردنی".

سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند: "له‌ ئێستادا ئه‌مریكا له‌ باكووری سووریا پێنج بنكه‌ی ئاسمانیی هه‌یه‌، هه‌شت بنكه‌ی ئاسایی هه‌یه‌. ئێستاش له‌ ره‌ققه‌ دانه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنێت، چەند دەکات، 14 دانه‌. هه‌موو ئه‌مانه‌ راستیی زانراون و له‌ ئارادان. ئاخۆ ئێوه‌ له‌ دووری 12 هه‌زار کیلۆمەترەوە بۆچی دێن بۆ سووریا؟ ئایا ئه‌و پرسیاره‌ ناكرێت؟".

رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمریکا بەڵێنەکانی پەیوەست بە قەیرانی سووریای بەجێنەگەیاندووە و رایگەیاند: "ئەوەی کە ئەمریکا زۆرینەی هەرە زۆری ئەو بەڵێنانەی بەجێنەگەیاندووە کە لەدەستپێکی قەیرانی سووریاوە داونی، لەلای ئێمە بێئومێدییەکی زۆری دروستکردووە. ئێستا نامانەوێت بچینە نێو هەمان گەمەوە لە عەفرین. ئەو کێشە بچووکەی کە دەکرا لە چوارچێوەی پەیوەندیی هاوپەیمانێتییدا زۆر بە ئاسانی چارەسەری بکەین، بەداخەوە لە لایەن ئەمریکاوە بە پێداگرییەوە بە بنبەست گەیەنراوە. رووداوی رەققە بەم جۆرەیە و منبج بەم جۆرەیە و دێرازۆر بەم جۆرەیە".

ئەردۆغان ئاشکرایکرد بڕیاری کشاندنەوەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیایان داوە کە بڕیاربووە لە مانۆڕێکی هاوپەیمانیی ناتۆدا لە کەنەدا بەشداریی بکەن و رایگەیاند:

"دوێنێ لە نەرویج دۆخێک هاتووەتە ئاراوە. لەو وڵاتە دیمەنێکیان بە ناوی وێنەی دوژمن داناوە. لەنێو وێنەکەدا لەلایەک وێنەی ئەتاتورک و لەلایەکی دیکە ناوی بەندە هەیە. ئەمانە ئامانجن. کاتێک ئەم هەواڵە گەیشت، سەرۆک ئەرکانی سوپا و وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەت، کە لەرێگە بوون بۆ کەنەدا، پەیوەندییان بە ئێمەوە کرد. گوتیان کە 'دۆخێکی بەمجۆرە هەیە. ئەم مانۆڕەش مانۆڕی ناتۆیە. ٤٠ سەربازمان هەیە لەو مانۆڕەدا، ئێمە بڕیاری کشاندنەوەی ئەو سەربازانەمان داوە و دەیانکشێنینەوە'. ئێمەش پێمان گوتن 'بەدڵنیاییەوە، هیچ مەوەستن و دەستبەجێ بیانکشێننەوە. ئەگەر بێتو ئەو ئامانجانەش هەڵبگیرێن، ئێوە ئەو ٤٠ سەربازەمان بەخێرایی بکشێننەوە'. هاوپەیمانێتییەکی لەوشێوەیە و هاوپەیمانبوونێکی لەو جۆرە رێگەی تێناچێت''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن