ئەرکی فرەڕەهەندی سوپای تورکیا لە ئیدلب
-سوپای تورکیا چاودێری ئاگربەستەکەی ئیدلب دەکات. - پێدەچێت لە قۆناغەکانی داهاتوودا لە باکووری ئیدلبەوە تاکو باشووری ئیدلب سوپای تورکیا زیاتر لە ١٠ خاڵی چاودێری لە ناوچەکە بکاتەوە.
İdlib
ئیدلب / حەلەب – AA
یەکەم هەنگاوی گواستنەوەی یەکەکانی سوپای تورکیا بەمەبەستی دروستکردنی خاڵی چاودێری بۆ چاودێریکردنی پابەندبوونی رژێمی سووریا بە ئاگربەست لە ناوچەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلب لە سەر هێڵی ئیدلب-عەفرین دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو ئەو یەکانەی لە قەزای رەیحانلی سەر بە پارێزگای هاتای بەڕێ کەوتن و شەوی دوێنێ گەیشتنە سنووری سووریا ئێستا لە باکووری ئیدلبن.
لە یەکەم هەنگاودا یەکەکانی سوپای تورکیا لە خاڵێکی نزیک عەفرین کە دەکەوێتە ژێر دەستی پەیەدە جێگیر کراون.
ئەم گواسنتەوەیە بەپێی رێککەوتننامەی ئاستانایە کە وڵاتانی دڵنیاییدەری ئاگربەستەکە لەسەری رێککەوتوون.
- گواستنەوەکە لە هێڵی ئیدلب-عەفرین بەردەوام دەبێت.
پێدەچێت لە قۆناغەکانی داهاتوودا لە باکووری ئیدلبەوە تاکو باشووری ئیدلب سوپای تورکیا زیاتر لە ١٠ خاڵی چاودێری لە ناوچەکە دروست بکات.
یەکەکانی سوپای تورکیا وەک بەشێک لە هێزی کۆنتڕۆڵکردنی کەمکردنەوەی گرژییەکانی وڵاتانی دڵنیاییدەر بەشداری لەو پرۆسەیەدا دەکات و بەپێی رێککەوتننامەی ئاستانا جێگیر دەکرێن.
تورکیا خاڵی چاودێری لە ناو ناوچەکانی ئیدلب و رووسیاش خاڵی چاودێری لە دەرەوەی ئیدلب دادەمەزرێنێت.
ئامانج و ئەرکی سوپای تورکیا چاودێریکردنی هێزەکانی رژێمە لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لەبارەی پابەندبوونیان بە ئاگربەستەکە و دانانی خاڵی چاودێرییە. ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای سوریای ئازاد ئەنجام دەدات.
سوپای توركیا له‌ئامانجیدایه له ئیدلب ئاگربه‌ستی كاریگه‌ر له‌نێوان سوپای رژێم و ئۆپۆزسیۆندا ده‌سته‌به‌ربكات، پێكدادانه‌كان كۆتایی پێبهێنێت، گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان ده‌سته‌به‌ربكات و كه‌شێكی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ‌وحاڵیان ده‌سته‌به‌ربكات.
له ئه‌گه‌ری پارێزگارینه‌كردن له ئاگربه‌ستدا، مه‌ترسیی ئه‌وه له‌ئارادابوو، شه‌پۆلێكی توندوتیژیی رژێم، ئه‌و هێزانه‌ی ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات و رووسیا روو له ئیدلب بكات.
له‌دۆخێكی له‌و جۆره‌دا ملیۆنان هاووڵاتیی سووری روویان له سنووری توركیا ده‌كرد. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئێستا زیاتر له ملیۆنێك ئاواره‌ی دیكه له‌سه‌ر سنووری توركیا له كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
به‌م جۆره هه‌وڵه‌كانی سوپای توركیا بۆ پارێزگاریكردن له ئاگربه‌ست، كه‌شی گونجاو بۆ دانیشتوانی حه‌له‌ب ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و رێگری له‌و شه‌پۆلی كۆچه ده‌كات.
هاوكات ئه‌و هێڵه سه‌ربازییه‌ی توركیا له ئیدلب دروستی ده‌كات، رۆڵی بەربەستێکی ئه‌منی ده‌بینێت بۆ رێگریكردن له هێزه‌كانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده تا نه‌توانن له عه‌فرینه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئیدلیب.
رێکخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده كه له ساڵی 2011ه‌وه عه‌فرینی به‌ده‌سته‌وه‌یه، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له سنووری عێراقه‌وه به‌درێژایی باكووری سووریا رێڕه‌وێك ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئه‌ویش به داگیركردنی به‌شێكی ئیدلب.
ئیدلب كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای سووریا و نزیك سنووری توركیا، له شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا كه 2011 سه‌ریهه‌ڵدا، زۆرترین هێرشی رژێمی سووریای تێدا ئه‌نجامدرا.
ئیدلب، له مانگی ئاداری 2015دا له ده‌ست كۆنترۆڵی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رهێنرا و، كه‌وته ده‌ست گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی و رێكخراوه چه‌كداریه‌كانی نه‌یاری رژێم.
شاره‌كه كه ده‌وروبه‌ری دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دانیشتوانی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كانی ناوخۆی سووریاوه ئاواره رووی تێكردووه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆته نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س.
ئه‌حرار شام كه كاریگه‌رترین گرووپی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی شاره‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ دەستەی رزگاری شام كه گرووپی نه‌یاری رژێمه، نزیكه‌ی سێ مانگ پێش ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوه‌ندی پارێزگاكه‌دا گرت.
ناوه‌ندی پارێزگای ئیدلب، له ئێستادا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ناوخۆی كه له هاووڵاتیه مه‌ده‌نیه‌كان پێكهاتووه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به خه‌ڵكه‌كه ده‌كریت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كاتی سووریاوه دابینده‌كرێت كه ده‌دریت به ئه‌نجوومه‌نه ناوخۆییه‌كه.
ناوه‌ندی پارێزگاكه هیچ گرووپێكی چه‌كداری، یان رێكخراوێكی چه‌كداری لێ نییه، به‌ڵكو ئه‌و گرووپانه له گوندەوارەکانی شاره‌كه و خاڵه‌كانی كۆنترۆڵدا بوونیان هه‌یه.
- له مانگه‌كانی رابردوودا قورسایی دەستەی رزگاری شام له ناوچه‌كه زیادكرا.
هه‌روه‌ها له ئیدلبدا ژماره‌یه‌كی زۆر له گرووپه ناوخۆییه‌كان له چوارچێوه‌ی سوپای سووریای ئازاد‌دا بوونیان هه‌یه.
ئیدلب له باكووری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب هه‌یه، له باشووریش گوندەواری حه‌ما، له رۆژئاوای لازقیه هه‌یه. ئه‌و ناوچانه‌ش به‌شێكیان له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایه و، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی توركیا، رووسیا و ئیران له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا پێیگه‌یشتن، پارێزگای ئیدلب و ده‌وروبه‌ری خراوه‌ته چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی ئیدلب.