توركيا

ئەنجامدانی چالاکی لە سەرانسەری ئەنقەرە قەدەغە کرا

- پارێزگای ئەنقەرە: "لە پارکەکان، باخچەکان و رووبەرە کراوەکاندا لە سەرانسەری پارێزگاکەدا بە درێژایی مانگی ئاب، مانگرتن لە خواردن، چالاکی و گردبوونەوە لە شێوەی دانیشتندا، کۆبوونەوەی یادکردنەوە، کۆنسێرت و چالاکی هاوشێوە، قەدەغەیە".

Muhammet Ali Kemal  | 02.08.2017 - نوێکردنەوە : 03.08.2017
ئەنجامدانی چالاکی لە سەرانسەری ئەنقەرە قەدەغە کرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

پارێزگای ئەنقەرە رایگەیاند کە لە پارکەکان، باخچەکان و رووبەرە کراوەکاندا لە سەرانسەری پارێزگاکەدا بە درێژایی مانگی ئاب، مانگرتن لە خواردن، چالاکی و گردبوونەوە لە شێوەی دانیشتندا، کۆبوونەوەی یادکردنەوە، کۆنسێرت و چالاکی هاوشێوە، قەدەغە کراوە.

لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن پارێزگای ئەنقەرەوە بڵاوکراوەتەوە، زانیاریی سەبارەت بە قەدەغەی خۆپیشاندان و هاتوچۆ و گردبوونەوە لە پارێزگاکە، بڵاوکراوەتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، زانیاریی ئەوە گەیشتووەتە پارێزگا کە لە ژمارەیەک شوێنی ئەنقەرە لە پارکەکان مانگرتن لە خۆراک، چالاکی و گردبوونەوە لە شێوەی دانیشتندا ئەنجامدەدرێت.

لە روونکردنەوەکەدا باس لەوەکراوە قەدەغەکردنی ئەو جۆرە چالاکییانە بە مەبەستی دابەزاندنی مەترسیی پەلاماردانی بەشداربووانیان و تێکدانی ئاسایشی گشتییە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و هاوشێوەکانیانەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی لەبەر ئەو هۆکارە لە پارکەکان، باخچەکان و رووبەرە کراوەکاندا لە سەرانسەری پارێزگاکەدا بە درێژایی مانگی ئاب مانگرتن لە خواردن، چالاکی و گردبوونەوە لە شێوەی دانیشتندا، کۆبوونەوەی یادکردنەوە، کۆنسێرت و چالاکی هاوشێوە لەچوارچێوەی یاسای بەڕێوەبردنی پارێزگا، گردبوونەوە و خۆپیشاندان و رێپێوان و ماددەکانی پەیوەست بە یاسای باری نائاسایی، قەدەغە کراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın