توركيا

باخچەلی: "ئەوانەی دەیانەوێت گشتپرسی لەکەدار بکەن، دوا کارتەکانی خۆیان تاقیکردەوە"

سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی: "ئەوانەی دەیانەوێت گشتپرسی ١٦ی نیسان لەکەدار بکەن، دوا چانس و کارتەکانی خۆیان لە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن تاقیکردەوە. بەڵام کاتێک ویستیان لەسەربانەوە بچنە ژوورەوە، لە دەرگاوە گەڕانەوە".

Mazın Asad  | 19.04.2017 - نوێکردنەوە : 20.04.2017
باخچەلی: "ئەوانەی دەیانەوێت گشتپرسی لەکەدار بکەن، دوا کارتەکانی خۆیان تاقیکردەوە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند: "ئەوانەی دەیانەوێت گشتپرسی ١٦ی نیسان لەکەدار بکەن، دوا چانس و کارتەکانی خۆیان لە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن تاقیکردەوە. بەڵام کاتێک ویستیان لەسەربانەوە بچنە ژوورەوە، لە دەرگاوە گەڕانەوە".

باخچەلی لەبارەی رەتکردنەوەی داواکاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی گۆڕانکای دەستووری تورکیا کە لە ١٦ی نیسان بەڕێوەچوو، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

باخچەلی لە تویتەکەیدا نووسیویەتی "ئەوە زۆرانبازەی دەدۆڕێنێت، لە زۆرانبازی تێر نابێت".

سەرۆکی گشتی مەھەپە راشیگەیاند: "ئەوانەی دەیانەوێت گشتپرسی ١٦ی نیسان لەکەدار بکەن، دوا چانس و کارتەکانی خۆیان لە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن تاقیکردەوە. بەڵام کاتێک ویستیان لەسەربانەوە بچنە ژوورەوە، لە دەرگاوە گەڕانەوە".

باخچەلی ھەر لە تویتەکەیدا نووسیویەتی "بە ١٦ی نیسانیان گوت 'ھەڵبژاردنی بێ مۆر' و 'دانی پێ نانێین'. تاوتوێی شەرعیەتیان کرد، بەڵام لەوبارەیەوە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن دوا بڕیار و حوکمی خۆی دا و بابەتەکە داخرا. لە راستیدا بە ئیرادە بە مۆرەکانیان، ھەستان بە تێکدان و شێواندنی پەیامی گەل. بەڵام سەری نەگرت. دەڵێم کە گەلی تورک لە ١٦ی نیسان مۆری لە شوێنی خۆی دا، ئەی ئێوە باسی چ مۆر و زەرف و پسولە دەکەن؟ با بەبێ سوود ھەوڵەکانیان نەدەن. ١٦ی نیسان تەواو بووە و لاپەڕەکەش داخراوە. ئەوانەی ئیرادەی میللی ناناسن و لەناکاو پشێوی لە نێو گەل دروست دەکەن، رەفتاری ئەوانەیە کە دەدۆڕێنن، بۆیە لوجۆرە دیموکراسی دەرناچێت".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın