توركيا

باخچەلی: ''پێویستە پەیەدە/پەکەکە لەناوببرێت''

- سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەولەت باخچەلی: ''پێویستە ریشەی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە رەگەوە هەڵبکەنرێت. پەیەدە/یەپەگە کە لەژێر چەتری هێزەکانی سووریای دیموکراتدا خۆی حەشارداوە، پێویستە لەناوببرێت و روحی شەهیدەکانمان شاد بکرێت''.

Salih Bilici  | 21.01.2018 - نوێکردنەوە : 22.01.2018
باخچەلی: ''پێویستە پەیەدە/پەکەکە لەناوببرێت''

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەولەت باخچەلی رایگەیاند ''پێویستە ریشەی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە رەگەوە هەڵبکەنرێت. پەیەدە/یەپەگە کە لەژێر چەتری هێزەکانی سووریای دیموکراتدا خۆی حەشارداوە، پێویستە لەناوببرێت و روحی شەهیدەکانمان شاد بکرێت''.

دەولەت باخچەلی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لەدوای کۆبوونەوەی هەریەک لە دامەزراوەی ناوەندیی بەڕێوەبردن، دامەزراوەی ناوەندیی جڵەوگیریی و فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز کرد.

دەولەت باخچەلی رایگەیاند ''تا کۆتایی پشتیوانیی لەو ئامانجە تاک و تەنهایە دەکەین کە عەفرین بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە دەکاتە تابوت و دوای ئەوەش منبج-یان لێ دەکاتە گۆڕستان''.

سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەولەت باخچەلی هەروەها گوتی: ''پێویستە ریشەی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە رەگەوە هەڵبکەنرێت. پەیەدە/یەپەگە کە لەژێر چەتری هێزەکانی سووریای دیموکراتدا خۆی حەشارداوە، پێویستە لەناوببرێت و روحی شەهیدەکانمان شاد بکرێت. ئەمە رێگەچارەی دیکەی نەماوە. یان دەبێت عەفرین بڕووخێنرێت یان تیرۆریستان بسووتێنرێن. یان سەربەخۆیی یان مەرگ، یان سەرکەوتن یان شەهیدبوون''.

دەولەت باخچەلی گوتیشی: "با بزانن رەگەزپەرستان-بزووتنەوەی وڵاتپارێز کە توانیبیەتی پێنج هەزار گورگە بۆر بنێرێتە کەرکووک و کەشتییەکان بسووتێنێت کە کاتی هات، ئەگەر پێویست بوو، بێ ئەوەی گوێبداتە نانخواردن یان لەبەرکردنی کفن، بە هەزاران دڵخوازییەوە بۆ رێکخستنەوەی توانای تورکیا قوڕقوڕاگەی عەفرین دەگرێت".







بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın