بانگه‌وازی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆ ئه‌ڵمانیا
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "من لێرەوە رووی قسەکانم دەکەمە بەرپرسانی ئەڵمانیا. با هێمنانەتر و وردتر هه‌نگاو بنێین. لەو باوەڕەیەداین كه دەتوانین تەواوی کێشەکانی نێوانمان بە گفتوگۆ چارەسەربکەین".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، له كاتی ده‌رچوونی له نوێژی هه‌یینی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم، باسی له لێدوانه‌كانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، گابرێل سیگمار كرد له‌باره‌ی تورکیا و، گوتی: "من لێرەوە رووی قسەکانم دەکەمە بەرپرسانی ئەڵمانیا. با هێمنانەتر و وردتر هه‌نگاو بنێین. لەو باوەڕەیەداین كه دەتوانین تەواوی کێشەکانی نێوانمان بە گفتوگۆ چارەسەربکەین".
گوتیشی: "حکوومەتەکەمان بەردەوام دەبێت لەسه‌ر بینینی ئەڵمانیا وەک هاوبەشێکی ستراتیجی. ره‌نگه ناو به‌ناو بارگرژی لە پەیوەندییەکاندا رووبدات کە به‌هۆی تیبینیه‌كان له‌سه‌ر سیاسەتی ناوخۆ‌و سەرچاوە دەگرن. بانگه‌وازی من لێرەوە ئەوەیە كه به وریایی مامەڵە بکرێت. زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکان لە سوودی ئەڵمانیا و تورکیادا نییە".
- "ئه‌ڵمانیا چه‌ند ئارام سه‌قامگیربێت، توركیاش ئه‌وه‌نده ئارام و سه‌قامگیره"
سەرۆکوەزیرانی تورکیا یڵدرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنێ له لێدوانه‌كاندا گوتراوه گوایه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ٦٨ کۆمپانیای ئەڵمانی لە تورکیا ده‌ستیپێكردووه، ئه‌وه هه‌مووی درۆیه و، گوتی: "ئەو کۆمپانیایانه خاوه‌نه‌كانیان ئه‌ڵمانین و كۆمپانیای توركین، كه هەندێکیان نیو سەدەیە هەیە. نامەوێت لێرەوە ناو بهێنم، بەڵام کاتێک هاووڵاتی ناوی یه‌كێك له‌و کۆمپانیانه ده‌بیستێت بیرناكاته‌وه كۆمپانیای ئه‌ڵمانی بێت واده‌زانێت كۆمپانیای توركیه. لەو روانگەیەوە دەبێت ئەو وەبەرهێنانە خۆیان لە لێدوان و روونکردنەوە بە دوور بگرن. مەبەستی کارەکە ئاشکرایە. هیچ لێکۆڵینەوەک و لێپرسینەوە نییە. تورکیا وڵاتێکی ئارام و سه‌قامگیرە. ئەڵمانیا چەند ئارام و سەقامگیر بێت، تورکیاش ئه‌وه‌نده".
سه‌باره‌ت به‌داخستنی دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا بۆ ئەنجامدانی عیبادەت، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند : "کاتێک هەوڵ دەدەیت یەک بە یەک هەموو ئەو کەسانە بپشکنیت کە دێنە مزگەوت، پەرستش سەخت دەبێت لەوێ. لە بری ئەوە پێویستە رێوشوێنی دیکە بگیرێنە بەر. لەم بابەتەدا هەستیاری سنووری جیهانی ئیسلامی بەزێنراوە. پێشنیازی ئێمە بۆ ئیسرائیل ئەوەیە کە ئەو کارە هەڵەیە گرتنەبەری رێوشوێنێک بە ناوی ئەوەی رێگە لە هەڕەشەکانی تیرۆر دەگریت و مزگەوت بە رووی موسوڵماناندا دادەخەیت یان سنوورداری دەکەی هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکرێت. بە پێچەوانەوە زیان بە لێبوردەیی شارستانی و ئایینەکان دەگەیەنێت. هیوادارم لە ماوەیەکی نزیکدا هەموو شتەکان ئاسایی ببنەوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن