توركيا

باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا

باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە هیشام عەلی ئەکبەر ئیبراهیم ئەل-عەلەوی، : "متمانەی تەواومان بە هێزە ئەمنییەکانمانە کە لەماوەی یەک مانگدا تەواوی شاری مووسڵ رزگار دەکەن. دواتریش پێشڕەوی دەکەن بۆ رزگارکردنی تەلەعفەر و تەواوی ناحیەکانی دیکەی ناوچەکە".

Ramal Mahmood  | 03.03.2017 - نوێکردنەوە : 06.03.2017
باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا

ئەنقەرە

باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە هیشام عەلی ئەکبەر ئیبراهیم ئەل-عەلەوی، رایگەیاند: "متمانەی تەواومان بە هێزە ئەمنییەکانمانە کە لەماوەی یەک مانگدا تەواوی شاری مووسڵ رزگار دەکەن. دواتریش پێشڕەوی دەکەن بۆ رزگارکردنی تەلەعفەر و تەواوی ناحیەکانی دیکەی ناوچەکە".

باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە ئەل-عەلەوی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.

لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ، عەلەوی گوتی: "دوای رزگارکردنی بەشی رۆژهەڵاتی مووسڵ هاووڵاتیان توانیان بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. خوا یار بێت بەشی رۆژئاواش بەتەواوی رزگار دەکرێت. متمانەی تەواومان بە هێزە ئەمنییەکانمانە کە لەماوەی یەک مانگدا تەواوی شاری مووسڵ رزگار دەکەن. دواتریش پێشڕەوی دەکەن بۆ رزگارکردنی تەلعفەر و تەواوی ناحیەکانی دیکەی ناوچەکە".

لەبارەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە مانگی کانوونی دووەم بۆ عێراق، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە گوتی: "تاوتوێی زۆر بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بەهەردوو وڵاتەوە کرا. گەیشتنە رێککەوتن لەسەر ئەوەی پێویستییان بە هەنگاوی پێویست و بەپەلەیە لەبارەی کەمپی باشیک و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکە. هیوادارین دوای رزگارکردنی مووسڵ و کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ئەو بابەتانە بگەنە ئەنجام. گەشبینم بەوەی ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات زیاتر بەرەو پێشتر دەچن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın