به‌كر بۆزداغ: "به‌ڵگه‌كانی ره‌ینا ئاماژه بۆ داعش ده‌كه‌ن"
سه‌باره‌ت به دەستگیرکردنی ئەنجامدەری هێرشەکەی شەوی سەری ساڵ له ئیستانبوڵ، بۆزداغ رایگه‌یاند ''هەموو تواناکان خرانە کار، هەرچی تۆماری کامێراکان و داتا دیجیتاڵییەکان هەیە هەمووی بەوردیی لێکۆڵینەوەی لەسەرکرا و شوێن تیرۆریستەکە هەڵگیرا و دەستبەسەرکرا
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به دەستگیرکردنی ئەنجامدەری هێرشەکەی شەوی سەری ساڵ له ئیستانبوڵ، وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ رایگه‌یاند: ''هەموو تواناکان خرانە کار، هەرچی تۆماری کامێراکان و داتا دیجیتاڵییەکان هەیە هەمووی بەوردیی لێکۆڵینەوەی لەسەرکرا و شوێن تیرۆریستەکە هەڵگیرا و دەستبەسەرکرا. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ هێزەکانی پۆلیس''.
بۆزداغ بووه میوانی مێزی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو و سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
به‌كر بۆزداغ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌ك رۆژی رووناك دیاره كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش په‌یوه‌ندی به‌و كرده‌یه‌وه هه‌یه و، گوتی: "هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی تا ئێستا به‌رده‌ستكه‌وتوون ئاماژه بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌كه‌ن".
بۆزداغ باسی له گرنگیی دیاریكردنی شیوازه‌كانی كاركردن، دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی ئه‌وانه كرده‌وه كه له توركیادا په‌یوه‌ندیان به رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنیان به دادگا، كه ئه‌وه‌یش به‌ڵگه‌ی گرنگیان ده‌ستده‌خات و، گوتی: "له‌مه‌ودوا له توركیادا هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌ركه‌وتووانه‌تر ده‌بن و رێوشوێنی زیاتر ده‌گرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری كرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و، هه‌ستیارتر كارده‌كه‌ن بۆ ئاشكراكردنی كرده‌كان پێش ئه‌نجامدانیان".
به‌كر بۆزداغ، باسی له‌وه كرد كه عادل ئۆكسوز، گومانلێكراوی هه‌ڵاتوو له لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵلاچی، دوای ده‌ستگیركردنی له‌پاش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووزه‌وه ئازادكراوه و، گوتی : "به‌ڵگه‌كان ئەوە دەردەخەن کە عادل ئۆكسوز یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه له هه‌وڵی كوده‌تادا. ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌ده‌ستکەوتوون ئەوە ده‌رده‌خه‌ن كه ئەو یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره گرنگه‌كان. عادل ئۆكسوز كه‌سێك نییه هێنده توانای خۆحه‌شاردانی هه‌بێت. پێموایه ئه‌و له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ده‌شاردرێته‌وه".
گوتیشی: "پێموانییه عادل ئۆكسوز چانسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له‌و شوێنه‌ی لێیه‌تی سه‌رده‌ربهێنێته ده‌ره‌وه و رزگاری ببێت. له كۆتاییدا پۆلیسی توركیا یان جه‌ندرمه و هێزه ئه‌منییه‌كانمان به هاوكاری گه‌له‌كه‌مان عادل ئۆكسوز له‌و لانه‌یه‌دا ده‌دۆزێته‌وه كه خۆی تێدا حه‌شارداوه، ئه‌ویش راده‌ستی دادگا ده‌كرێت".
وه‌زیری دادی توركیا بۆزداغ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و پێیوانیه عادل ئۆكسوز توركیای جێهێشتبێت چونكه دوای رووداوه‌كه، بابه‌ته‌كه ئاشكرابووه و، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه و زانیاری دراوه‌ته هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كان.