توركيا

بڕیاری "قەتەر" بۆ سەربازانی تورکی لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا

- رێککەوتننامەی پەیرەویی جێگیرکردنی ھێزەکانی تورکیا لە قەتەر لە نێوان تورکیا و قەتەر و پرۆتۆکۆڵی پەسەندی ئەو رێککەوتننامەیە بە پرۆژە یاسایەک لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا.

Mazın Asad  | 07.06.2017 - نوێکردنەوە : 09.06.2017
بڕیاری "قەتەر" بۆ سەربازانی تورکی لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا

TBMM

پەرلەمانی تورکیا - AA

رێککەوتننامەی پەیرەویی لەبارەی جێگیرکردنی ھێزەکانی تورکیا لە قەتەر لە نێوان تورکیا و قەتەر و پرۆتۆکۆڵی پەسەندی ئەو رێککەوتننامەیە بە پرۆژە یاسایەک لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا.

لە ھۆکاری یاساکەدا ئاماژە بە رێککەوتننامەی پەیرەویی لەبارەی جێگیرکردنی ھێزەکانی تورکیا لە قەتەر لە نێوان حکوومەتەکانی تورکیا و قەتەر لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ لە دەوحە کراوە و راشگەیەندراوە کە رێککەوتننامەکە لە چوارچێوەی رێزگرتن لە یەکسانی و یاساکانی نیشتمانی و نێودەوڵەتی، بە مەبەستی نۆێکردنەوەی دەزگاکانی سەربازیی قەتەر، بەھێزکردنی کاری ھاوبەش لە بواری مەشق و راھێنان، پشتیوانیکردنی توانای مانۆڕی سەربازیی و دەرفەتی بەرگری ھێزەکانی سوپای قەتەر و سوود گەیاندن بە دەستەبەرکردنی ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەستراوە.

ھاوکات لە یاساکەی پەرلەمانی تورکیا جەخت لەسەر نووسراوی رێککەوتننامەکە کراوەتەوە کە تێدا وردەکارییەکانی کاری ھاوبەش لە بواری سەربازیی نێوان ھەردوو وڵات خراوەتەڕوو.

لە بەشێکی ئەو یاسایەدا ئاماژە بە ئەرکی سەرەکی ھێزی سوپای تورکیا لەو وڵاتە کراوە و تێدا ھاتووە "ئەرکەکان بەشێوەی گەشەپێدانی توانا و بەرگری قەتەر بە سایەی مانۆڕی ھاوبەش و مەشقکردن، ھەردوولایەن بەپێی رێککەوتننامەکە پشتیوانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاشتی جیھان دەکەن، پێناسە کراوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın