توركيا

بڕیارەکەی پەرلەمان لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە

- ئەو داواکارییەی لە کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی تورکیادا رەزامەندی لەسەر درا کە دەسەڵات دەداتە حکوومەت لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ەوە تا ماوەی یەک ساڵ ئۆپەراسیۆنەکانی ئەودیوی سنوور درێژ بکاتەوە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە.

Ramal Abdullah Mahmood  | 24.09.2017 - نوێکردنەوە : 25.09.2017
بڕیارەکەی پەرلەمان لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە

Ankara

ئەنقەرە – AA

ئەو داواکارییەی لە کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی تورکیادا رەزامەندی لەسەر درا کە دەسەڵات دەداتە حکوومەت لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ەوە تا ماوەی یەک ساڵ ئۆپەراسیۆنەکانی ئەودیوی سنوور درێژ بکاتەوە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە.

لە بڕیارەکەدا هاتوووە، لە کاتی پێویستدا سوپای تورکیا دەتوانێت جووڵەی پێبکرێت بۆ ئەودیوی سنوور و بە هەمان مەبەستیش سوپای وڵاتانی بیانی دەتوانرێت رەوانەی تورکیا بکرێت و بە پێی بنەما دیاریکراوەکانی حکوومەتی ئەو هێزانە ئەرکەکانیان دیاری دەکرێن، لەبەرئەمە پەرلەمانی تورکیا، ماوەی یەک ساڵی بۆ مۆڵەتی یەکساڵ درێژکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەودیو سنوور کە لە یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بڕیاری لەسەر درابوو، درێژکردەوە.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا ئاماژە بە گرنگیی رۆڵی تورکیا لە پاراستنی هەریەک لە یەکپارچەیی خاکی عێراق، یەکڕیزیی گەلی ئەو وڵاتە و سەقامگیریی لەوێ کراوە و تیایدا هاتووە "ئەمە جگە لەوەی لە لایەکی دیکەوە بەردەوامیی بوونی چەکدارانی هەریەک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە و داعش لە عێراق، هەوڵەکانی جیاکاریی لەسەر بنەمای نەژادیی، دەبنە مایەی هەڕەشەی راستەوخۆ لەسەر ئاشتی لە ناوچەکەدا، سەقامگیریی و ئاسایشی وڵاتەکەمان".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın