توركيا, سياسەت

بەخۆشەویستییەوە دەست بە یەکەم رۆژی خزمەتکردنی میللەتەکەم دەکەم

سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "بەگوتنی بسم اللە و بەخۆشەویستییەوە دەست بە یەکەم رۆژی خزمەتکردنی میللەتەکەم دەکەم وەک سەرۆکوەزیران، خێری پێوە بێت".

Sangar Hamad Azeez  | 24.05.2016 - نوێکردنەوە : 24.05.2016
بەخۆشەویستییەوە دەست بە یەکەم رۆژی خزمەتکردنی میللەتەکەم دەکەم

ئەنقەرە

سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "بەگوتنی بسم اللە و بەخۆشەویستییەوە دەست بە یەکەم رۆژی خزمەتکردنی میللەتەکەم دەکەم وەک سەرۆکوەزیران، خێری پێوە بێت".

دوای ئەوەی بینالی یڵدرم بە سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی هەڵبژێردرا و وەک سەرۆکوەزیران دەستنیشان کرا، بەشداری لە یەکەم کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی کرد.

ناوبراو گوتی: "بەڕێزان، میوانان، خانمانی بەڕێز و میدیاکارانی ئازیز، بەگوتنی بسم اللە و بەخۆشەویستییەوە دەست بە یەکەم رۆژی خزمەتکردنی میللەتەکەم دەکەم وەک سەرۆکوەزیران، خێری پێوە بێت".

لە درێژەی گوتەکانی بینالی یڵدرم گوتی: "ئیشەڵڵا حکوومەتی نوێ دەبێتە مایەی خۆشی بۆ وڵات ومیللەت، داواکارم لە یەزدان خزمەتکردنی گەلەکەم بە قسمەت بکات".

سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "هاوڕێیانی بەڕێز، شەرفمەندم کە شانبەشانی ئێوە و بەیەکەوە خزمەتی تورکیا دەکەین، نوێنەرایەتیکردنی ئاک پارتی راسپاردەیەکی گەورەیە. سپاسی خوای گەورە دەکەم کە وایکرد ئەو بەرپرسیارێتییە بە من بسپێردرێت. دەمەوێت جارێکی دیکە سپاسی دووەم سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی ئەحمەد داودئۆغڵو بکەم کە بە هەوڵ و تێکۆشینەکانی توانی وڵاتەکە بگەیەنێتە ئاستێکی باش و خزمەتێکی باشی پێشکەشی گەل و نیشتیمان کرد".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın