توركيا

بەرنامەی ھەڵمەتی ناساندنی گشتپرسی لەلایەن ئاکپارتی دەست پێدەکات

بە بەشداری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم، ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی ناساندنی ھەڵمەتی ئاکپارتی بۆ گشتیپرسی لە ھۆڵی وەرزشی ئەرێنا لە ئەنقەرە درێژەی ھەیە کە سبەی کاتژمێر ١١ی نیوەڕۆ دەست پێدەکات.

Mazın Asad, Abdullah Shukur  | 24.02.2017 - نوێکردنەوە : 25.02.2017
بەرنامەی ھەڵمەتی ناساندنی گشتپرسی لەلایەن ئاکپارتی دەست پێدەکات

Ankara

ئەنقەرە 

جێگری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، فاتیح شاھین لەبارەی کۆبوونەوەی ھەڵمەتی ناساندنی ئاکپارتی بۆ گشتپرسی، رایگەیاند: "ئینشەڵڵا لە نێو یەکێتی، تەبایی و برایەتی و شانبەشانی یەکتر، بەرنامەیەکی زۆر جوان بەڕێوە دەچێت. سبەی ئەو وزەیەی لە ھۆڵەکە بەرز دەبێتەوە، بۆ ٨١ شار بڵاو دەبێتەوە".

شاھین لە ھۆڵی وەرزشی ئەرێنا لە ئەنقەرە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی ھەڵمەتی ناساندنی ئاکپارتی بۆ گشتیپرسی پێشکەش کرد کەوا بڕیارە سبەی بە بەشداری بینالی یڵدرم بەڕێوە بچێت.

جێگری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی ئاماژی بە پێشنیاری ١٨ ماددەی دەستوور دا و گوتی: "رێکەوتی ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧ رێکەوتێکی مێژووییە بۆ گشتپرسی کە ١٦ی نیسان بەڕێوە دەچێت".

شاھین روونیشی کردەوە کە کۆبوونەوەی سبەی بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە کاتژمێر ١١ی نیوەڕۆ بۆ ناساندنی سیستمی حکوومەتی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوە دەچێت و گوتیشی: "رێکسختنی لاوان و ئافرەتان، کارگێرانی پێشوو و ئێستای پارتەکەمان، سەرۆک شارەوانییەکانمان، سەرۆکانی لقی پارتەکەمان و پەرلەمانتارانمان سبەی لە ھۆڵەکە ئامادە دەبن. ھاوکات ئەندامانی پارتەکەمان و ھاووڵاتیانیش میوانمان دەبن. داوەتنامەمان ئاراستەی زیاتر لە ٤٠٠ دامەزراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی کردووە کە ٣٠ لەوانە دامەزراوەی نێودەوڵەتین. سبەی لە پێناو روماڵکردنی بەرنامەکە بۆ رای گشتی تورکیا و جیھان، ٥٠٠ رۆژنامەنووس بەشدار دەبن کە ٦٠ لەوانە بیانین. ھاوکات سبەی ئەو دروشم، میوزیکانەی لە ماوەی کەمپینەکە بەکاردەھێنین، بۆ گەلەکەمان بڵاوی دەکەینەوە. لە ماوەی ٥٠ رۆژی کەمپینەکەدا میوزیکی جۆراوجۆر بڵاو دەکەینەوە کە جێگەی سەرنجە".

جێگری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی لە درێژەدا گوتیشی: "ئینشەڵڵا لە نێو یەکێتی، تەبایی و برایەتی و شانبەشانی یەکتر، بەرنامەیەکی زۆر جوان بەڕێوە دەچێت. سبەی ئەو وزەیەی لە ھۆڵەکە بەرز دەبێتەوە، بۆ ٨١ شار بڵاو دەبێتەوە".

لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا کام وڵاتانی بیانی داوەتکراون، شاھین رایگەیاند کە ئەوان داوەتنامەیان بۆ ١٢٣ نوێنەری بیانی لە وڵاتەکەیان ناردووە و ھیچ کەسێکیش لە دەرەوەی تورکیا داوەت نەکراوە.

شاھین لە وەڵامی پرسیارێکدا رایگەیاند کە داوەتنامەیان بۆ پارتەکانی دیکە نەناردووە و گوتیشی: "بەڵام ئەو ھاووڵاتیانەی لایەنگری پارتەکانی دیکەن، بێ گومان سبەینێ لەگەڵماندا دەبن".

لە بارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئیسرائیل لە نێو ئەو نوێنەرانە بوونی ھەیە کە داوەتکراون، شاھین گوتی: "گشت ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندی دیبلۆماسی بەھێزمان لەگەڵیاندا ھەیە داوەتکراون".

شاھین لەبارەی ئەو گۆرانیانەی کە لە ھەڵمەتەکە بەکاردەھێنرێن رایگەیاند کە گشت ئەو گۆرانییانەی ھەموو پێکھاتە و دەوڵەمەندییەکانی تورکیا لە خۆدەگرێت بەکاردەھێنرێن. جەختیشی لەوەش کردەوە کە دروشمەکانیش لە لایەن سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم ئاشکرا دەکرێن.

لەبارەی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئەندامانی پێشووی ئاکپارتی داوەتکراون یان نا، شاھین گوتی: "داوەتنامەمان بۆ گشتیان ناردووە. لای ئێمە شتێک نییە بە ناوی ئەندامی پێشووی ئاکپارتی. گشت پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەو پارتە سبەینێ بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکەن".

شاھین راشیگەیاند کە وا بیردەکاتەوە سبەینێ نامەیەکی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان بخوێنرێتەوە.

جێگری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی فاتیح شاھین لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە داوەتکراون گوتی: "دوینێ وتمان کە ئامادەکاریمان بۆ ٤٠ ھەزار کەس کردووە. بەڵام پێ دەچێت زۆر لەوە زیاتر بێت ئێمە ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە ٥٠ ھەزار کەس دەکەین".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın