توركيا

"بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی رەققە ناکەین"

-سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رەققە گوتی: "ئەمریکا لە ھەموو دۆخێک پلانی ئۆپەراسیۆنێکی ھەیە. تاوتوێی چۆنییەتی پەیڕەوکردنی ئەم پلانە دەکەین".

Abdullah Shukur  | 18.02.2017 - نوێکردنەوە : 18.02.2017
"بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی رەققە ناکەین"

Ankara

مونیخ 

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رەققە گوتی: "ھەروەکو دەزانن داوایەکمان ھەبوو لەبارەی ئازادکردنی رەققە لە دوای شارۆچکەی ئەلباب. باسی ئەوەمان کرد کە نابێ ھەماھەنگی لەگەڵ یەپەگە-پەیەدە کە درێژکراوەی پەکەکەن، ئەنجام بدرێ. نابێ رێکخراوێکی تیرۆریستی لە دژی رێکخراوێکی تیرۆریستی دیکە بەکاربھێنرێت. ئەمە لە دۆستایەتی ناوەشێتەوە. پێموایە ئیدارەی نوێی ئەمریکا ھەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتە دەکات. من بە مێرکڵم گوت کە دەتوانین ئەڵمانیاش لەم ئۆپەراسیۆنە بەشداری پێ بکەین".

یڵدرم لە کانی گەڕانەوەی بۆ تورکیا لە نێو فڕۆکە وەڵامی پرسیاری ئەو رۆژنامەنووسانەی دایەوە کە لە گەشتەکەدا یاوەری بوون.

یڵدرم لەبارەی پرسیارێک پەیوەندیدار بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ رایگەیاند کە ئەوان لە کۆبوونەوەکەدا باسی بابەتەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتیان کردووە.

ھاوکات لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ مێرکڵ باسی چیان لەبارەی سووریا کردووە؟ یڵدرم رایگەیاند کە ئەو باسی دواپێشھاتەکانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتی بۆ مێرکڵ کردووە. گوتیشی: " ھەروەکو دەزانن داوایەکمان ھەبوو لەبارەی ئازادکردنی رەققە لە دوای شارۆچکەی ئەلباب. باسی ئەوەمان کرد کە نابێ ھەماھەنگی لەگەڵ یەپەگە-پەیەدە کە درێژکراوەی پەکەکەن، ئەنجام بدرێ. نابێ رێکخراوێکی تیرۆریستی لە دژی رێکخراوێکی تیرۆریستی دیکە بەکاربھێنرێت. ئەمە لە دۆستایەتی ناوەشێتەوە. پێموایە ئیدارەی نوێی ئەمریکا ھەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتە دەکات. من بە مێرکڵم گوت کە دەتوانین ئەڵمانیاش لەم ئۆپەراسیۆنە بەشداری پێ بکەین".

-"باس لە چۆنییەتی پەریڕەوکردنی ئەم پلانە دەکەین"

یڵدرم لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا رۆڵی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی رەققە چی دەبێت و سوپای تورکیاش دەچێتە نێو گۆڕەپانەکە؟ گوتی: " ئەمریکا لەگەڵ تورکیا پێکەوە لەگەڵ ھێزە خۆجێیەکان و سوپای سووریای ئازاد دەبێ بە جۆرێک کە ئێمە لە پلانی دواوە و ئەوانیش لە پێشەوە دەبن. ھێزی سەربازیی تورکیا و ئەمریکاش لەو شوێنە دەبێ. ئێمە بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکە ناکەین بەڵام تاکتیک و پشتیوان دەبین. ئەگەر رێکبکەوین ئەوا چاو بە تواناکان دادەخشێنینەوە".

لە پاڵ ئەمەش سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئەگەر ئەمریکا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی رەققە نەکات چی دەبێت؟ گوتی: " ئەمریکا لە ھەموو دۆخێک پلانی ئۆپەراسیۆنێکی ھەیە. تاوتوێی چۆنییەتی پەیڕەوکردنی ئەم پلانە دەکەین".

بینالی یڵدرم لەبارەی چوونە ژوورەوەی ئەمریکا لەگەڵ یەپەگە بۆ نێو رەققە گوتی: "ھیوادارین بڕیارێکی بەم جۆرە نەدەن. ئەگەر بڕیارێکی بەم جۆرە بدرێت ئەوا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا کێشەی جددی تێدەکەوێت".









بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın