توركيا

بەناو ئەمیری تەندروستی داعش دەستگیر کرا

لە ئۆپەراسیۆنێکدا، ١٤ گومانلێکراوی داعش دەستگیرکران کە لەنێویاندا کەسێک هەیە بە ناوی کیفاح بەشیر حوسێن کە بەناو ئەمیری تەندروستی داعشە لەگەڵ دوو کەسی دیکەش کە ناویان لە لیستی سووری داواکراوندایە لە تورکیا.

Mazın Asad  | 24.01.2018 - نوێکردنەوە : 24.01.2018
بەناو ئەمیری تەندروستی داعش دەستگیر کرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە ئۆپەراسیۆنێکدا، ١٤ گومانلێکراوی داعش دەستگیرکران کە لەنێویاندا کەسێک هەیە بەناوی کیفاح بەشیر حوسێن کە بە ناو ئەمیری تەندروستی داعشە لەگەڵ دوو کەسی دیکەش کە ناویان لە لیستی سووری داواکراوندایە لە تورکیا. لە کۆی ١٤ گومانلێکراوەکە ١٣ کەسیان بە فەرمانی دادگا دەستبەسەرکران.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکان دەست کەوتوون، لەسەر زانیاری ھەواڵگری لەبارەی تێپەڕبوونی گرووپێکی داعش لە سووریاوە بۆ تورکیا کە لە نێویاندا سەرکردەیەکی رێکخراوەکە بوونی هەیە و بە رێگەی پەکەکە/کەجەکە و پەیەدە/یەپەگە ھاتوون، تیمەکانی ھۆبەی ھەواڵگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئورفا و تیمەکانی دژە تیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان دەستپێکرد.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٢ کەس لەگەڵ دوو کەس کە ھاوکار بوون بۆ تێپەڕبوونیان بۆ تورکیا، دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە حەوت لە گومانلێکراوەکان جەزائری و دوویان سووری، دووی دیکەیان عێراقی، یەکێکیان ھۆڵەندی، یەکێکی دیکەیان مەغریبی، یەکێکیشیان بەریتانی و ئەوەی دیکەشیان میسری-ن.

گومانلێکراوە عێراقییەکە بەناوی کیفاح بەشیر حوسێن لە وەرگرتنی گوتە لێی، دانی بەوە ناوە کە بە ناو ئەمیری تەندروستی داعشە.

کیفاح بەشیر حوسێن لە گوتەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە پزیشکی پسپۆرە لە نەخۆشییەکانی رۆماتۆلۆجی و راشیگەیاند لە ٢٠٠٤ لە عێراق یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی گرووپی تەوحید و جیھاد و دواتر لەنێو ئەلقاعیدە درێژەی بە چالاکییەکانی داوە و یەکێکیشە لە دامەزرێنەرانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

ھاوکات کیفاح بەشیر حوسێن دانی بەوە نا کە بە ناوی ئەمیری تەندروستی داعشە و ئاشکراشی کرد کە تا ئێستا شەش تا حەوت ئەمیری دیکە لەنێو رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا ھەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın