توركيا

بەکر بۆزداغ: "ئەگەر ئەمانە لە منبج دەرنەچن دەچینە منبج"

جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ: "ئەگەر ئەمانە لە منبج دەرنەچن، دەچینە منبج، دەچینە رۆژهەڵاتی فوراتەوە".

Aylin Sırıklı  | 04.02.2018 - نوێکردنەوە : 05.02.2018
بەکر بۆزداغ: "ئەگەر ئەمانە لە منبج دەرنەچن دەچینە منبج"

Ankara

ئەنقەرە - AA

جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ رایگەیاند "ئەگەر ئەمانە لە منبج دەرنەچن، دەچینە منبج، دەچینە رۆژهەڵاتی فوراتەوە".

بەکر بۆزداغ لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەنالی سی ئێن ئێندا، وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و باسی لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کرد.

جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا بە بەرپرسانی ئەمریکی گوتووە "ئەگەر ئێوە ئەمانە لە عەفرین دەرنەکەن، دەچینە عەفرینەوە. ئەگەر ئەمانەتان پێ دەرنەکرا لە ناوچەکە، هاوشێوەی قەڵغانی فورات ئۆپەراسیۆنێک دەست پێ دەکەین. ئەگەر ئەمانە لە منبج دەرنەچن، دەچینە منبج، دەچینە رۆژهەڵاتی فوراتەوە"، دووپاتیشی کردەوە کە تا ئێستا تورکیا بە هیچ شێوەیەک بەرپرسانی ئەمریکای هەڵنەخەڵەتاندووە.

بەکر بۆزداغ گوتی: "هەر بۆیە ئەگەر منبج لە تیرۆریستان پاک نەکرێتەوە، هێزە چەکدارەکانی تورکیا دواتر بۆ مانەوەی میللەت و دەوڵەتەکەمان، بۆ رێگەنەدان بە دابەشکردنی وڵاتمان و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی، تورکیا ناچارە ئەمە بکات. تورکیا هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەستدا نییە. تورکیا ئەگەر ناچار نەکرێت، بۆچی ئەم هەنگاوانە دەنێت".

لەبارەی پێدانی ماوەیەکی دیاریکراو بە ئەمریکا لە لایەن تورکیاوە بۆ کشانەوەی تیرۆریستان بەکر بۆزداغ گوتی: "کاتێکی دیاریکراو نەدراوەتە ئەمریکییەکان، بەڵام ئەمە بە روونی دەڵێین. ئەگەر دوای ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، پێشهاتێک نەبێت، تورکیا ئۆپەراسیۆنی سێیەم لەم ناوچەیە (منبج) ئەنجام دەدات، ئەمە بە روونی دەڵێین کەس ناتوانێت سووربونی ئێمە تاقی بکاتەوە".

جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ لەبارەی ئەگەری مەترسی بەریەککەوتنی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و سەربازانی تورکیادا لە منبج گوتی: "بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن ئێمە رووبەڕووی تورکیا نابینەوە، ئێمەش هەمان شت دەڵێین.، بە هیچ شێوەیەک ناخوازین لە منبج یان رۆژهەڵاتی فورات یان هەر شوێنێکی دیکە رووبەڕووی یەکتر ببینەوە. دەبێت بە هەمان شێوە ئەمریکا هەستیاربێت، ئەگەر سەربازانی ئەمریکا جلوبەرگی تیرۆریستان بپۆشن و وەک ئەوان لەنێو تیرۆریستاندا ببینرێن، هێرش بکەنە سەر هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا، ئێمەش بێ گومان هیچ جیاوازی ناکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın