توركیا، رووسیا و ئێران رێككه‌وتن له‌سه‌ر چاودێری و جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی سووریا
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ئاستانادا سەبارەت بەسووریا، هەریەک لە تورکیا، رووسیا و ئێران بەمەبەستی چاودێرییکردنی پێشێلکردنی ئاگربەست لە سووریا لەسەر پێکهێنانی میکانیزمێکی سێقۆڵی هاوبەش، رێککەوتن.
Astana
ئاستانا- AA
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ئاستانادا سەبارەت بەسووریا، هەریەک لە تورکیا، رووسیا و ئێران بەمەبەستی چاودێرییکردنی پێشێلکردنی ئاگربەست لە سووریا لەسەر پێکهێنانی میکانیزمێکی سێقۆڵی هاوبەش، رێککەوتن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە بەشدارەکانی ناو کۆبوونەوەکانی ئاستاناوە بڵاوکراونەتەوە، بەمەبەستی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان و رێگرییکردن لە پێشێلکارییەکان، تورکیا، رووسیا و ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتنێک.رێککەوتنەکە لە رێگەی دروستکردنی میکانیزمێکی هاوبەشەوە دەبێت لەنێوان هەرسێ وڵات‌دا بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئاگربەست و چاودێرییکردنی پێشێلکارییەکان.
چاوەڕوان دەکرێت میکانیزمە سێقۆڵییەکە لە رێگەی ئەو زانیارییە بە پەلانەی دەستی دەکەوێت، پێشێلکارییەکان دیاریی بکات و لە رێگەی کاریگەریی هەریەک لەو وڵاتانەوە لەسەر هێزەکان، کار بۆ وەستاندنی هێرشەکان بکات.
رێککەوتننامەکە لەنێوان هەرسێ لایەنەکەدا ئامادەکراوە و دەبێتە بڕگەیەک لەو راگەیەنراوە هاوبەشەی کە بڕیارە ئەمڕۆ بڵاوبکرێتەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه هێشتا دوواین شێوه به‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه نه‌دراوه.
مادده‌ی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانا، بریتییه له به‌هێزكردنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی کە به‌گه‌ره‌نتی توركیا و رووسیا له 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2015 راگه‌یه‌نرا، له‌گه‌ڵ به‌رگرتن له پێشێلكردنی چڕی ئاگربه‌سته‌كه.
توركیا، گه‌ره‌نتی ئۆپۆزسیۆنی كردووه، رووسیاش گه‌ره‌نتی هێزه‌كانی رژێم، به‌ڵام سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د و گرووپه بیانییه‌كان كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات سه‌دانجار ئاگربه‌سته‌كه‌یان پێشێلكردووه. له به‌رامبه‌ردا ئۆپۆزسیۆن به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی داوه‌ته‌وه.
دوێنێ له‌كاتی ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هێزه‌كانی رژێم له رێگه‌ی وشكانیی و ئاسمانییه‌وه، هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له دیمه‌شق، ده‌رعا، حه‌ما، حه‌له‌ب و حومس.
په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له سووریا، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له كاته‌كانی شه‌وه‌وه تا ئێستا هێرشه‌كان له‌و ناوچانه‌ی باسكران درێژه‌ی هه‌یه.