توركيا

تورکیا.. ئامادەکردنی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەر کڵچدارئۆغڵو و چەند پەرلەمانتارێکی دیکە

دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په‌، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو و جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په‌، ئۆزگور ئۆزال و په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په‌، مستەفا سێزگین تانریكوڵو، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په،‌ سیبەل یغیتئاڵپ ئاماده‌كرا

Abdullah Shukur  | 13.12.2017 - نوێکردنەوە : 14.12.2017
تورکیا.. ئامادەکردنی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەر کڵچدارئۆغڵو و چەند پەرلەمانتارێکی دیکە

Ankara

ئەنقەرە - AA

سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره‌، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په‌، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو و جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په‌، ئۆزگور ئۆزال و په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په‌، مستەفا سێزگین تانریكوڵو، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په،‌ سیبەل یغیتئاڵپ ئاماده‌كردووه‌.

سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی ئەنقەرە رایگەیاند کە دۆسییەی لێکۆڵینەوە لەسەر کڵچدارئۆغڵو بەھۆی ئەو وتانەی بووە کە لەبارەی ریفراندۆم لە کەناڵێکی تورکیا لە بەرواری ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ پێشکەشی کردووە. راشیگەیاند کە لەمبارەیەوە دەستەی باڵای ھەڵبژاردن سکاڵای لەسەر کڵچدارئۆغڵو تۆمار کردووە.

ھاوکات تانریکولو بەھۆی ئەوەی بانگەشەی کردبوو کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان خەڵکی سڤیلیان کردووەتە ئامانج دۆسییەی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەش، دۆسییەی لێکۆڵینەوە لەسەر پەرلەمانتاری بازنەی دیاربەکری ھەدەپە، سیبەل یغیتئالپ لەسەر بڵاوکردنەوەی چەند پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دۆسییەی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوەتەوە.

هەروەها دۆسییەی لێکۆڵینەوە بەھۆی چەند پرسێکی دیکە لەسەر چەند پەرلەمانتارێکی دیکە کراوەتەوە.

راشگەیەنرا کە دۆسییەکان بەمەبەستی پێشکەشکردنیان بە پەرلەمانی تورکیا، رەوانەی وەزارەتی داد کران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın