توركيا

تورکیا ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەفغانستان دەکات

- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز ئەنجامدرا".

Abdullah Shukur  | 28.05.2017 - نوێکردنەوە : 30.05.2017
تورکیا ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەفغانستان دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لەبارەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە لە ویلایەتی ھۆستی وڵاتی ئەفغانستان ئەنجامدرا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێدا ئیدانەی ئەنجامدانی ئەو هێرشەی کردووە و ھاتووە: "ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە لە رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزانی پیرۆز ئەنجامدرا".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە دڵگرانی تورکیا لەبارەی ئەنجامدانی ھێرشێکی تیرۆریستی و کەوتنەوەی ژمارەیەک قوربانی بەم ھۆیەوە لە ویلایەتی ھۆستی وڵاتی ئەفغانستان کرا.

لە بەشیکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە لەم ھێرشە ناپاکەیەدا گیانیان لەدەستداوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەل و حکوومەتی ئەفغانستان دەکەین و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین".

لە ئەنجامی ھێرشێک بەھۆی ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبرێژکراو لە ویلایەتی ھۆستی وڵاتی ئەفغانستان، ١٨ کەس کوژران و شەش کەسی دیکەش برینداربوون کە ٢یان منداڵ بوون.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın