توركيا

"تورکیا شایستەی ئەوەیە میدالیای شکۆمەندی پێبدرێت"

-زانای ئایینی سووری، محەممەد راتب ئەلنابلوسی رایگەیاند کە تورکیا شایستەی ئەوەیە میدالیای شکۆمەندی پێبدرێت بەهۆی باوەشکردنەوە بۆ پەنابەرانی سووری و مامەڵەکردن لەگەڵیان وەک هاووڵاتییانی خۆی.

Ramal Abdullah Mahmood  | 29.04.2017 - نوێکردنەوە : 02.05.2017
"تورکیا شایستەی ئەوەیە میدالیای شکۆمەندی پێبدرێت"

ئیستانبوڵ

زانای ئایینی سووری، محەممەد راتب ئەلنابلوسی رایگەیاند کە تورکیا شایستەی ئەوەیە میدالیای شکۆمەندی پبدرێت بەهۆی باوەشکردنەوە بۆ پەنابەرانی سووری و مامەڵەکردن لەگەڵیان وەک هاووڵاتییانی خۆی.

نابلوسی لە میانی بەشداریکردن لەکۆنفرانسی چوارەمی نێودەوڵەتی منداڵان کە لە ئیستانبوڵ ساز کرا، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "هیچ وڵاتێک وەک تورکیا باوەشی بۆ پەنابەرانی سووری نەکردووەتەوە. بەم کارەی شایستەی ئەوەیە میدالیای شکۆمەندی پێبدرێت. لە ناخی دڵمەوە سوپاسی تورکیا دەکەم، ئەو چاکەیە هەرگیز لەبیر ناکەین".

نابلوسی ئاماژەی بەوەشدا کە وێرای ئەوەی ژمارەی پەنابەرانی سووری لە تورکیا بۆ ملیۆنان پەنابەر بەرزبووەتەوە، وێڕای ئەوەش سوورییەکان لە ئارامی و ئاسایشیدا ژیان بەسەر دەبەن. داوای لە وڵاتانی ئیسلامیش کرد بە مەبەستی پتەوکردنی بەها پەروەردەییەکان، پێداویستییەکانییان بۆ دابین بکەن و بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا دەستی هاوکارییان بۆ درێژ بکەن.

نابلوسی تەمەن ٧٨ ساڵ، کە یەکێکە لە زانا بەناوبانگەکانی جیهانی عەرەبی، دوای راپەڕینی گەلی سووریا لە ئاداری ٢٠١١ ناچار دەبێت دیمەشق جێ بهێڵیت و روو بکاتە تورکیا.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın