توركيا

جێگری سەرۆکی گشتیی پێشووی جەهەپە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە

- سەرۆکی گشتیی پێشووی جەهەپە و پەرلەمانتاری ئەنتاڵیای پارتەکە، دەنیز بایکاڵ بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی ئیبن سینا لە زانکۆی ئەنقەرە گوازرایەوە و خرایە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.

Yeşim Sert Karaaslan, Sarp Özer, Muhammet Ali Kemal  | 16.10.2017 - نوێکردنەوە : 17.10.2017
جێگری سەرۆکی گشتیی پێشووی جەهەپە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە

Ankara

ئەنقەرە- AA

سەرۆکی گشتیی پێشووی جەهەپە و پەرلەمانتاری ئەنتاڵیای پارتەکە، دەنیز بایکاڵ بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی ئیبن سینا لە زانکۆی ئەنقەرە گوازرایەوە و خرایە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، دوای ئەوەی دوێنێ شەو دۆخی تەندروستیی تێکچووە، بایکاڵ بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت گوازراوەتەوە. دوای چارەسەری سەرەتایی بۆی، رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاریی ئیبن سینا لە زانکۆی ئەنقەرە کراوە.

بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان بایکاڵ تووشی پەتا و هەڵامەت بووە و چارەسەری پزیشکیی ناوبراو لە نەخۆشخانە بەردەوامە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın