توركيا

"جەھەپە و ھەدەپە بوونەتە ھاوشانی یەکتر"

یڵدرم لەبارەی رەخنەکانی جەھەپە لە گۆڕانکاری دەستووری وڵات گوتی: "ئەمانە لەم رۆژانەدا لەگەڵ ھەدەپە بوونەتە ھاوشانی یەکتر و باس لە ھاوسەرۆکی دەکەن. بەڵی "تاک کەسی" دەبێت و گەل خاوەنی دەبێت. لە ھەر شوێنێک گەل خاوەنی بڕیار بێت، دیکتاتۆری لێ نابێت".

Abdullah Shukur  | 19.03.2017 - نوێکردنەوە : 21.03.2017
"جەھەپە و ھەدەپە بوونەتە ھاوشانی یەکتر"

Ankara

ئەرزینجان


سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی رەخنەکانی جەھەپە لە گۆڕانکاری دەستووری وڵات گوتی: "ئەمانە لەم رۆژانەدا لەگەڵ ھەدەپە بوونەتە ھاوشانی یەکتر و باس لە ھاوسەرۆکی دەکەن. بەڵی "تاک کەسی" دەبێت و گەل خاوەنی دەبێت. لە ھەر شوێنێک گەل خاوەنی بڕیار بێت، دیکتاتۆری لێ نابێت".

بینالی یڵدرم لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری تایبەت بە نابگەشەی گشتپرسی ١٦ی نیسان لە گۆڕەپانی کۆماری لە شاری ئەرزینجان گوتارێکی پێشکەش کرد.

بینالی یڵدرم باسی لە وتەکانی سەرۆکی گشتی جەھەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو کردەوە بەوەی کە گوتبووی "ئیتر تاکە کەسێک وڵات بەڕێوە دەبات". یڵدرم لەمبارەیەوە گوتی: "لەبەر ئەوەی کە تۆ دەتەوێت ئایا دوو سەرکۆمار ھەڵبژێرین؟ ئایا دوو موختار ھەڵبژێرین؟ دوو دانە سەرۆکی شارەوانی ھەڵبژێرین؟ ئەمڕۆ ئەمانە لەگەڵ ھەدەپە بوونەتە ھاوشانی یەکتر و باس لە ھاوسەرۆکی دەکەن. بەڵی "تاک کەسی" دەبێت گەل باوەنی دەبێت. لە ھەر شوێنێک کە گەل خاوەن بێت دیکتاتۆری لێ نابێت. پەرلەمان زیاتر بەھێز دەبێت، دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ و بێ لایەن دەبێت. گەل دەتوانێت چاودێری سەرکۆمار و حکوومەت بکات".

بینالی یڵدرم راشیگەیاند کە ئەگەر لەم وڵاتە باس لە دەسەڵاتی "تاک کەسی" بکرێت ئەوا جەھەپە با سەیری خۆی بکات. گوتیشی: "جەھەپە حەوت ھەڵبژاردنی دۆڕاندووە. ئەگەر ئەوان لە دوای دەسەڵاتی تاک کەسی دەگەڕێن ئەوا بەرێز کڵچدارئۆغڵو با سەیری خۆی بکات".








بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın