داخرانی رێگای سه‌دان گوند له خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو به هۆی به‌فره‌وه
له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، چاوه‌ڕوانی ناوبه‌ناو بارینی به‌فر ده‌كرێت.
Erzurum
ئه‌رزەڕۆم - AA
له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، چاوه‌ڕوانی ناوبه‌ناو بارینی به‌فر ده‌كرێت.
به پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه به گشتی ساماڵ و هه‌وراوی بێت و له كاته‌كانی به‌یانیه‌وه له ئه‌رزه‌ڕۆم ناوبه‌ناو به‌فر ببارێت. له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆوه له قه‌رس، ئاگری و ئیدر، هه‌روه‌ها له ئێواره‌شه‌وه به‌فر ناوبه‌ناو له ئه‌رزنجان ببارێت.
له ناوچه‌كه‌دا كه گۆڕانكاری زۆر له پله‌کانی گه‌رما روونادات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت با له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی باكووره‌وه به‌خێراییه‌كی كه‌م هه‌ڵبكات و ناوبه‌ناو خێراییه‌كه‌ی زیاد بكات.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا له ئه‌رزنجان و ئیدر سفری سه‌دی بوو، هه‌روه‌ها له دێرسم 2، ئه‌رزه‌ڕۆم 9، ئاگری 12، قه‌رس 10، ئەرده‌خان 11 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌کانی گه‌رما له رۆژدا له ئیدر، دێرسم و ئه‌رزنجان 4، ئاگری سفر، ئه‌رزه‌ڕۆم، قه‌رس و ئەرده‌خان 1 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بێت.
هه‌روه‌ها ئاستی بارینی به‌فر له ناوه‌نده‌كانی شار ئه‌م شیوه‌یه بوو: له ئه‌رزه‌ڕۆم 21 سم، ئەرده‌خان 15سم، قه‌رس 6 سم و ئاگری 3 سم.