داوای سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ یوكسه‌كداغ ده‌كرێت
به‌تۆمه‌تی "تێكدانی یه‌كێتیی ده‌وڵه‌ت و یه‌كپارچه‌یی خاکی وڵات" و "پروپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" داوای سزای هه‌تاهه‌تایی و ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بۆ هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاری وان، فیگه‌ن یوكسه‌كداغ ده‌كرێت.
Van
وان - AA

له‌سه‌ر چه‌ند گوتارێكی كه له رۆژانی ١١ی نیسانی ٢٠١٥، ٣٠ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٥ و ٥ی ئاداری ٢٠١٦ پێشكه‌شی كردوون، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری وان، لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په فیگەن یوكسه‌كداغ ته‌واوكرد، كه له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری ده‌ستوور، پارێزبه‌ندی یاسایی له‌سه‌ر هه‌لگیراوه.
ئه‌و سكاڵانامه‌یه‌ی له‌سه‌ر یوكسه‌كداغ ئاماده‌كراوه، له‌لایه‌ن هۆبەی دووهەمی دادگای سزای قورسی وان په‌سه‌ندكرا.
له سكاڵانامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه گومانلێكراوه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو بانگهێشتنامه‌ی بۆ نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی گوتەی لێوه‌ربگیرێت، به‌ڵام به‌ده‌م بانگهێشته‌كه‌وه نه‌چووه و سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره‌ی نه‌كردووه.
یوکسەکداغ به‌تۆمه‌تی "تێكدانی یه‌كێتیی ده‌وڵه‌ت و یه‌كپارچه‌یی خاکی وڵات" و "پروپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" له سكاڵانامه‌كه‌دا داوای سزای هه‌تاهه‌تایی و ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بۆ کراوە.