داوای سزای هه‌شت ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بۆ هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په ده‌كرێت
- بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی ناوچه دیموكراته‌كان ده‌به‌په كاموران یوكسه‌ك ده‌ركرا كه به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆريستی چه‌كدار"دا دادگایی ده‌كرێت و داوای هه‌شت ساڵ و نۆ مانگ سزای زیندانیی بۆ ده‌كرێت.
Diyarbakir
دیاربه‌كر - AA
بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی ناوچه دیموكراته‌كان ده‌به‌په كاموران یوكسه‌ك ده‌ركرا كه به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆريستی چه‌كدار"دا دادگایی ده‌كرێت و داوای هه‌شت ساڵ و نۆ مانگ سزای زیندانیی بۆ ده‌كرێت.
یوكسه‌ك ئاماده‌ی دانیشتنی دادگای پێنجه‌می سزا قورسه‌كانی دیاربه‌كر نه‌بوو له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی و ته‌نها پارێزه‌ره‌كانی به‌شداربوون.
داواكاری گشتیی له دانیشتنه‌كه‌دا داوای سزادانی یوكسه‌كی كرد و پارێزه‌ره‌كانی یوكسه‌كیش به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له ناوبراو، داوای درێژكردنه‌وه‌ی كاته‌كه‌یان كرد.
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی دانیشتنه‌كه‌ش وه‌بیریهێنایه‌وه كه پێشتریش كات بۆ به‌رگریكردن درێژكراوه‌ته‌وه و داواكاریی پارێزه‌ره‌كانی ره‌تكرده‌وه.
دادگا به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆريستی چه‌كدار"دا داوای سزای زیندانیی هه‌شت ساڵ و نۆ مانگ بۆ یوكسه‌ك ده‌كات و بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ناوبراو ده‌ركرد.