داوای قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر كڵچدارئۆغڵو
- به‌هۆی ئه‌و گوتانه‌ی له‌باره‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌یه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا كردوونیا، ئه‌ردۆغان، داوای قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی به‌بڕی ملیۆنێك و 500 هه‌زار لیره‌ی توركی له‌سه‌ر سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كڵچدارئۆغڵو تۆمار كرده‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌هۆی ئه‌و گوتانه‌ی له‌باره‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌یه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا كردوونی، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، داوای قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی له‌سه‌ر سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو تۆمار كرده‌وه.
پارێزه‌ری ئه‌ردۆغان، ئه‌حمه‌د ئۆزه‌ل، سه‌ردانی دادگای ئێشكگری یاسای خێزانی ئیستانبوڵ ئانادۆڵو كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كڵچدارئۆغڵو له 21ی تشرینی دووه‌مدا، له كۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنی پارته‌كه‌یدا له‌باره‌ی ئه‌ردۆغان گوتبووی "ده‌زانن كه ئه‌ردۆغانی خۆشه‌ویست، منداڵه‌كانی، هاوسه‌ره‌كه‌ی، خه‌زووری، براكه‌ی و بەرپرسی پێشووی خامەی نهێنی سەرۆکایەتی کۆمار، ملیۆنان دۆلار پاره‌یان ناردووه بۆ كۆمپانیایه‌ك له به‌هه‌شتی باج له ده‌ره‌وه‌ی وڵات؟".
ئۆزه‌ل باسی له‌وه كرد كه كڵچدارئۆغڵو گوتوویه‌تی "ئه‌ردۆغانی خۆشه‌ویست جوان قسه ده‌كه‌یت، كاریگه‌ری له خه‌ڵك ده‌كه‌یت، یاری به هه‌موو به‌هاكان ده‌كه‌یت، هه‌موو به‌هاكات به سیاسه‌ت ده‌كه‌یت، هه‌موو جۆره رێگایه‌ك ده‌گریته‌به‌ر بۆ مانه‌وه‌ت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات. من پێمگوتیت كه پرسیارێكی زۆر ئاسانت لێده‌كه‌م. ئایا منداڵه‌كانی تۆ ملیۆنان دۆلار پاره‌یان هه‌یه كه ناردوویانه بۆ حیسابه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان؟" هه‌روه‌ها له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه به‌ڵگەی ناڕاست به‌ستراوه‌ته‌وه به بریكاره‌كه‌یه‌وه له ئینته‌رنێتدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و، تۆمه‌تی بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه.
ئۆزه‌ل جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كڵچدارئۆغڵو سووكایه‌تی به بریكاره‌كه‌ی كردووه و، گوتی: "بریکاردارەکەم داوا دەکات لێپرسینەوە لەگەڵ داوای لەسەر تۆمارکراو بکرێ لەسەر ئەو ژمارە ئێجگار زۆرانە و ئەو کۆمپانیایانە تا لەبارەی ئەو کۆمپانیا خەیاڵی، وەبەرهینان و گوژمە زۆرانە بدوێ کە باسی کردوون. ئەو دەنگۆیانە بەتەواوی خەیاڵی و هەڵبەستراون بە مەرامی سیاسیی بۆ کردنە ئامانجی بریکاردارەکەم. بەهۆی گوتنی ئەو قسانە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی جەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا و لەبەردەمی ملیۆنان کەس ناچارە دەبێ بەرگەی رێوشوێنە یاساییەکان بگرێ. لەم رەوشەدا دەبێ داوا لەسەر تۆمارکراو بیسەلمێنێ کە بریکاردارەکەم کام منداڵەی، کام خوشک یان برایەی، کام خزمی چەندین ملیۆن دۆلاری بۆ کوێ گواستۆتەوە و بە بەڵگە بیسەلمێنێ".
ئۆزەل جەختی لەوە کردەوە لە کڵچدارئۆغڵو بەو جۆرە قسە ناڕاستانە خودی سەرکۆماری تورکیا و کەسوکارەکەی کردووەتە ئامانج و سوکایەتی پێکردوون، داوای لە کڵچدارئۆغڵوش کردووە بە تۆمەتی ناوزڕاندن بە بڕی ٥٠٠ هەزار لیرە قەرەبووی ئەردۆغان و بە بڕی یەک ملیۆن لیرەش قەرەبووی منداڵ و کەسوکاری ئەردۆغان بکرێتەوە.