ده‌ركردنی نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار سه‌رباز له سوپای توركیادا
- له دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، حه‌وت هه‌زار و 655 كه‌س له سوپای توركیا ده‌ركراون كه 150یان جه‌نه‌راڵ و ئه‌میراڵ و چوار هه‌زار و 287یان ئه‌فسه‌ر بوون.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، حه‌وت هه‌زار و 655 كه‌س له سوپای توركیا ده‌ركراون كه 150یان جه‌نه‌راڵ و ئه‌میراڵ و چوار هه‌زار و 287یان ئه‌فسه‌ر بوون، هه‌روه‌ها 786 كه‌سیش بە شێوه‌یه‌كی كاتی له پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه ده‌ستیكه‌وتووه، دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی فه‌تۆ، به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه ژماره‌یه‌كی زۆر كارمه‌ند له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی، ده‌ریایی و ئاسمانیی ده‌ركراون و، به شێوه‌یه‌كی كاتی له پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چوار هه‌زار و 801 كه‌س له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانی ده‌ركراون. له‌وانه‌یش 87یان جه‌نه‌راڵ، دوو هه‌زار و 538یان ئه‌فسه‌رن، هه‌زار و 16یان ئه‌فسه‌ری یاریده‌ده‌رن، هه‌زار و 87یان عه‌ریفن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی 73 عه‌ریفی گریبه‌ست و كرێكار/كارمه‌ند به فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانی بڕاوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه، 140 كارمه‌ندی دیكه به شێوه‌یه‌كی كاتی له پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
له فه‌رمانده‌یی هێزه ده‌ریاییه‌كانیشدا، 31 ئه‌میراڵ دوورخرانه‌تەوه. هه‌روه‌ها هه‌زار و 102 كارمه‌ندی دیكه له ئه‌ركه‌كانیان دوورخرانه‌تەوه كه 646 ئه‌فسه‌ر، 368 ئه‌فسه‌ری یاریده‌ده‌ر، 30 عه‌ریف و 27 كرێكار له‌خۆده‌گرێت.
هاوكات 231 كارمه‌ندی دیكه‌ش له ئه‌ركه‌كانیان دوورخرانه‌تەوه كه 121یان ئه‌فسه‌ربوون.
- فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی
له فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له ئه‌ركه‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 752 كه‌س. له‌و ژماره‌یه 32یان جه‌نه‌راڵ، هه‌زار و 103یان ئه‌فسه‌ر، 536یان ئه‌فسه‌ری یاریده‌ده‌ر، 55یان عه‌ریف و 26یان كرێكاری گرێبه‌ست بوون. هه‌روه‌ها بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی كاتی بۆ 415 كارمه‌ندی دیكه ده‌ركرا.