توركيا

دەستگیرکردنی ئەنجامدەری هێرشەکەی ئیستانبوڵ

ئەو شانەیەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە لەگەڵ دەستگیرکردنی هێرشبەرەکەی شەوی سەری ساڵی ئیستانبوڵ، عەبدولقادر ماشاریپۆڤدا دەستگیرکران، بۆ ئەوەی لەکاتی جێگۆڕکێ و کڕینی پێداویستییەکانیاندا سەرنجی هیچ کەسێک رانەکێشن، ژنانی رەشپێستیان بەکارهێناوە.

Muhammet Ali Kemal  | 17.01.2017 - نوێکردنەوە : 18.01.2017
دەستگیرکردنی ئەنجامدەری هێرشەکەی ئیستانبوڵ

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

ئەو شانەیەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە لەگەڵ دەستگیرکردنی هێرشبەرەکەی شەوی سەری ساڵی ئیستانبوڵ، عەبدولقادر ماشاریپۆڤدا دەستگیرکران، بۆ ئەوەی لەکاتی جێگۆڕکێ و کڕینی پێداویستییەکانیان سەرنجی هیچ کەسێک رانەکێشن، ژنانی رەشپێستیان بەکارهێناوە.

وردەکارییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لەلایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ بەمەبەستی دەستیرکردنی ئەو هێرشبەرەی شەوی سەری ساڵ لە یانەیەکەی شەوانەی شارەکەدا 39 کەسی کوشت، ئاشکرابوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ئۆپەراسیۆن بەمەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراو عەبدولقادر ماشاریپۆڤ ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ تیمێکی 1000 کەسی بەمەبەستی دۆزینەوە و دەستبەسەرکردنی ماشاریپۆڤ پێکهێنا کە لەدوایین 4 ئۆپەراسیۆنی پۆلیسدا لەدوا ساتەکاندا لە دەستگیرکردن رزگاری بووە. لەئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر گەڕەکی ژمارە 911ی ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستانبوڵ، لە شوقەیەکەیدا عەبدولقادر ماشاریپۆڤ و 4 کەسی دیکە دەستگیرکران. ئەوە زانراوە کە ئەو کەسانەی لەگەڵ ماشاریپۆڤدا دەستگیرکراون، یەکێکیان پیاوێکی قرغیزی، سێ یەکەی دیکەش ئافرەتن و بە رەگەز میسری، سەنیگالی و سۆماڵین.

دوای ئەوە پشکنینی تەندروستییان بۆ کرا، دەستگیرکراوەکان برانە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ.

لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە گومانلێکراوەکان ماوەیەکی زۆرە لەو شوقەیەدا دەمێننەوە کە تێیدا دەستگیرکراون و بۆ ئەوەی لەکاتی جێگۆڕکێ و کڕینی پێداویستییەکانیادا سەرنجی هیچ کەسێک رانەکێشن، ژنانی رەشپێستیان بەکارهێناوە.

ئەوەش زانراوە کە لەو ناوچەیەی گومانلێکراوەکانی تێدا دەستگیرکراون، پۆلیس رێوشوێنی ئەمنیی توندی گرتووەتەبەر و رێگە بە هاتنە دەرەوە و چوونە ژوورەوە نادات.

هاوکات لەئەنجامی ژمارەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پێنج ناوچەی جیاوازی ئیستانبوڵ بۆ سەر پێکهاتەی کەسە بەرەگەز ئۆزبەکییەکانی نێو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە عەبدولقادر ماشاریپۆڤ ئەندامە تێیدا، چەندین کەسی دیکە دەستگیرکراون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın