روونکردنەوەی وەزیری بەرگریی تورکیا سەبارەت بە شنگال
- وەزیری بەرگریی تورکیا، فکری ئشک سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر هەریەک لە چیاکانی شنگال و کاراچۆغ، رایگەیاند "ئۆپه‌راسیۆنی شنگال و كاراچۆغ ئۆپه‌راسیۆنێك بوو بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی.
Ankara
ئەنقەرە- AA
- وەزیری بەرگریی تورکیا، فکری ئشک سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر هەریەک لە چیاکانی شنگال و کاراچۆغ، رایگەیاند "ئۆپه‌راسیۆنی شنگال و كاراچۆغ ئۆپه‌راسیۆنێك بوو بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی. با هه‌موو ئه‌وه باش بزانن كه به‌دڵنیاییه‌وه رێگه به رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه و درێژكراوه‌كانی نادرێت له شنگال بنكه‌یه‌كی نوێ دروست بكه‌ن. له‌و باره‌یه‌شه‌وه له به‌رزترین ئاستدا هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیمان پێكهێناوه. له كاتێكدا ئه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین گرنگی ده‌ده‌ین به هه‌ر هاریكارییه‌ك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانماندا له به‌رزترین ئاستدا".وەزیری بەرگریی تورکیا، فکری ئشک سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر هەریەک لە چیاکانی شنگال و کاراچۆغ، رایگەیاند "ئۆپه‌راسیۆنی شنگال و كاراچۆغ ئۆپه‌راسیۆنێك بوو بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی. با هه‌موو ئه‌وه باش بزانن كه به‌دڵنیاییه‌وه رێگه به رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه و درێژكراوه‌كانی نادرێت له شنگال بنكه‌یه‌كی نوێ دروست بكه‌ن. له‌و باره‌یه‌شه‌وه له به‌رزترین ئاستدا هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیمان پێكهێناوه. له كاتێكدا ئه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین گرنگی ده‌ده‌ین به هه‌ر هاریكارییه‌ك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانماندا له به‌رزترین ئاستدا".
فکری ئشک ئاماژەی بەوەکرد تورکیا زیاتر لە ٣٥ ساڵە بەرەنگاری تیرۆر دەبێتەوە و رایگەیاند ''تورکیا ٣٥ ساڵە بەرەنگاری تیرۆر دەبێتەوە، بەڵام لەماوەی ئەو ٣٥ ساڵەدا لە ئێستادا چڕترین بەرەنگاریی ئەنجامدەدات. لە ئەنجامی ئەو بەرەنگارییەشدا رێکخراوی تیرۆریستیی پشتی شکاوە. له ٢٣ی ته‌مووزی ٢٠١٥ه‌وه تا ئه‌مڕۆ، زیاتر له ١٠ هه‌زار تیرۆریست یان كوژراون، یان ده‌ستگیركراون. ئه‌مه گرنگترین ژماره‌یه له مێژووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".
فکری ئشک هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی سەر پەکەکە کرد و رایگەیاند:
''لەو چوارچێوەیەشدا ئەو ئۆپەراسیۆنەی کراوەتە سەر هەریەک لە چیاکانی شنگال و کاراچۆغ، ئۆپەراسیۆنێکی رەوایە لەچوارچێوەی مافە نێودەوڵەتییەکانی تورکیادا. ئێمە وەک تورکیا رێز لە یەکپارچەیی خاکی هەریەک لە عێراق و سووریا تا دوا ئاست دەگرین. پێویستە هەمووان ئەوە بزانن کە چاومان لە یەک بست لە خاکی دراوسێکانمان، سووریا و عێراق نییە. جەخت لەوەش دەکەینەوە لە هەموو دەرفەتێکدا. لە ئۆپەراسیۆنی شنگالدا، تاکە ئامانجی تورکیا، رێکخراوی تیرۆریستییە. چەندین جار بەڕێز سەرکۆمارمان، سەرۆکوەیزیرانمان، وەزیرە بەڕێزەکان و بە خودی خۆشمەوە، ئەوەمان راگەیاندووە کە رێگەنادەین شنگال ببێتە قەندیلی دووەم جا بە هەر نرخێک بێت تورکیا رێوشوێنەکان دەگرێتە بەر لەوبارەیەوە. ئەمە بابەتی مانەوەی تورکیایە. ئۆپەراسیۆنەکەی سەر شنگال، ئۆپەراسیۆنێک نییە بۆسەر هیچ کەسێکی دیکە. ئۆپه‌راسیۆنی شنگال و كاراچۆغ ئۆپه‌راسیۆنێك بوو بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی. با هه‌موو ئه‌وه باش بزانن كه به‌دڵنیاییه‌وه رێگه به رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه و درێژكراوه‌كانی نادرێت له شنگال بنكه‌یه‌كی نوێ دروست بكه‌ن. له‌و باره‌یه‌شه‌وه له به‌رزترین ئاستدا هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیمان پێكهێناوه. له كاتێكدا ئه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین گرنگی ده‌ده‌ین به هه‌ر هاریكارییه‌ك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانماندا له به‌رزترین ئاستدا".
گوتیشی: ''لە کاتی ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنەشدا، دووبارە جەخت لە هەستیارییمان سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەینەوە. هەموو کاتێکیش گوزارشت لەوە دەکەین کە ئامادەی هەموو هاریکارییەکین لەوبارەیەوە. لەم رێگەیەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هاوڕێیانەمان لە سوپای تورکیا و لەسەر هەموویانەوە لە فەرماندەکان دەکەم کە ئۆپەراسیۆنەکەیان جێبەجێکردووە. ئۆپەراسیۆنێکی زۆر سەرکەوتوو ئەنجامدرا. پێویستە هەمووان ئەوە بزانن کە بە هێچ شێوەیەک و لە هێچ دۆخێک‌دا رێگە نادەین مەترسیی بکەوێتە سەر ئاسایشی تورکیا و مەترسیی بکەوێتە سەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان''.