توركيا

روونکردنەوەی یڵدرم لەبارەی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "ھەمیشە دەڵێین کە بڕیاری ئیدارەی ھەرێمی باکووری عێراق بۆ ھەوڵی ئەنجامدانی ریفراندۆم ھەڵەیەکی یەکجار گەورە دەبێت. بە ھەمان شێوەش ھەڵوێستمان درێژەی ھەیە. پێویستە ئەم ریفراندۆمە ئەنجام نەدرێت".

Mazın Asad  | 05.09.2017 - نوێکردنەوە : 06.09.2017
روونکردنەوەی یڵدرم لەبارەی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ھەمیشە دەڵێین کە بڕیاری ئیدارەی ھەرێمی باکووری عێراق بۆ ھەوڵی ئەنجامدانی ریفراندۆم ھەڵەیەکی یەکجار گەورە دەبێت. بە ھەمان شێوەش ھەڵوێستمان درێژەی ھەیە. پێویستە ئەم ریفراندۆمە ئەنجام نەدرێت. ئەگەر ئەنجام بدرێت، خۆی کۆمەڵێک کێشە ھەیە، ئەوکات بێجگە لە دروستکردنی گرفتی نوێ، ھیچ سوودێکی نە بۆ ناوچەکە و نە بۆ وڵاتانی ناوچەکە دەبێت".

یڵدرم لە پەرلەمانی تورکیا بەشداری لە بەرنامەی ساڵی نوێی دادوەری کرد و دواتر وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانی دایەوە.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی روونکردنەوەکانی سەرۆکی گشتی مەھەپە دەوڵەت باخچەلی لەمەڕ ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "لەگەڵ بەڕێز باخچەلی کۆدەبینەوە، پێویست ناکات لە ناو ھەموو کەس باسی ئەم بابەتانە بکات. تەنانەت بۆچوونی جیاوازیش لە نێوانماندا نییە. ھەمیشە دەڵێین کە بڕیاری ئیدارەی ھەرێمی باکووری عێراق بۆ ھەوڵی ئەنجامدانی ریفراندۆم ھەڵەیەکی یەکجار گەورە دەبێت. بە ھەمان شێوەش ھەڵوێستمان درێژەی ھەیە. پێویستە ئەم ریفراندۆمە ئەنجام نەدرێت. ئەگەر ئەنجام بدرێت، خۆی کۆمەڵێک کێشە ھەیە، ئەوکات بێجگە لە دروستکردنی گرفتی نوێ، ھیچ سوودێکی نە بۆ ناوچەکە و نە بۆ وڵاتانی ناوچەکە دەبێت".

لەبارەی دەنگۆکانی کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا مایک پێنس، بینالی یڵدرم گوتی: "ھاوڕێکان بەشێوەی ھاوبەرامبەر لەسەر ئاستی تەکنیکی لەوبارەیەوە کار دەکەن. چ کاتێک بەرنامەی ھەردووکمان بگونجێت، کۆبوونەوەکە ئەوکات ئەنجام دەدرێت".

یڵدرم سەبارەت بە پێشھاتەکانی کۆریای باکوور، رایگەیاند: "جیھان چەند نیگەرانی ھەبێت، تورکیاش بەھەمان شێوە نیگەرانە. بەھیچ شێوەیەک نابێت ئایندەی جیھان بۆ ژمارەیەک ھەڵسوکەوت و جموجوڵی شێتانە بەجێ بھێڵدرێت. بۆیە گشت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتیش نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێ بکات و ھەڵوێستێکی روونی ھەبێت بەرامبەر بە تاوانی مرۆڤایەتی ھەم بەرامبەر بە کۆریای باکور و ھەم بەرامبەر بە ئاراکان و ھەمیش بەرامبەر بە ناوچەکانی دیکە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın