زانیارییەکان لە سەر ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە رۆژی ٣٥ هەمینیدا
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا ٣٠ ئامانجی داعش کە دیار کرابوون بۆردومان کران و ٥٧ تۆپیان ئاراستە کرا . -فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ٤ ئامانجی داعشیان لە تەل عار، عامریە، ئەیوبیە پێکاو چەندین چەک و جبەخانە و ئەندامی داعش، لەناو بران.
Ankara
ئەنقەرە - AA
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا ٣٠ ئامانجی داعش کە دیار کرابوون بۆردومان کران و ٥٧ تۆپیان ئاراستە کرا.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا زانیاری لەسەر ٣٥ هەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بڵاو کردۆتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٣ کارمەندی سەربازیی بە سووکی برینداربوون لەئەنجامی چەند بۆمبێک کە لەلایەن داعشەوە بە ئاراستەی ناوچی وقوف هەڵدرابوو.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٣٠ ئامانجی داعش کە دیار کرابوون بۆردومان کران و ٥٧ تۆپیان ئاراستە کرا. بەمەش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تائێستا هەزار و ٣٣٧ ئامانج لەرێی ٥ هەزار و ٩١ تۆپەوە پێکراوە.
هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ٤ ئامانجی داعشیان لە تەل عار، عامریە، ئەیوبیە پێکاو چەندین چەک و جبەخانە و ئەندامی داعش، لەناو بران.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لەو ناوچانەی لە داعش پاک کراونەتەوە ٢٨ مین و ٩٨١ بۆمب و پوچەڵ کراونەتەوە.
ناوبەناو لە سەر سنووری تورکیا فڕۆکەی بێفرۆکەوان چاودێری ناوچەکە دەکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن