سه‌ختی وه‌رزی زستان له خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو
نزمترین پله‌کانی گه‌رما له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له شاری قه‌رس تۆماركرا كه 32 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
Erzurum
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
نزمترین پله‌کانی گه‌رما له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له شاری قه‌رس تۆماركرا كه 32 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی وه‌رگیراوه، پێشبینی دەکرێت ئه‌مڕۆ هەورێکی تەنک ئاسمانی ناوچه‌كه دابپۆشیت و لە چەند ناوچەیەکیش ته‌م دروست ببێت.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو بەم شێوەیە بوو: قه‌رس 32 پله، ئه‌رده‌خان 30، ئه‌رزه‌ڕۆم 23، ئاگری 16، ئیدر و ئه‌رزینجان 9 پله و، دێرسم 3 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
پێشبینی دەکرێت بەرزترین پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە بێت: دێرسم 4 پله، ئه‌رزینجان 1 پله، ئیدر 3 پله، ئه‌رزه‌ڕۆم 8 پله، قه‌رس 7 پلە، ئه‌رده‌خان 9 و ئاگری 7 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بێت.
ئاستی بارینی به‌فر له ئاگری 58 سانتیمەتر، ئه‌رزه‌ڕۆم و ئه‌رده‌خان 23 سانتیمەتر، قه‌رس 21 سانتیمەتر، ئیدر 12 سانتیمەتر، دێرسم 10 سانتیمەتر، ئه‌رزینجان 1 سانتیمەتر، بووه.
به‌رپرسان داواکارن هاووڵاتییان رێوشوێن بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو كه به‌هۆی خراپی رەوشی كه‌شوهه‌واوه دروست ده‌بێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن