توركيا

سولەیمان سۆیڵو: "لەچیای تەندورەک پێکدادانی گەورە روویدا"

- وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو: "لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە لە چیای تەندورەک، پێکدادانی گەورە روویداوە و پێکدادانەکە تا کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوامیی هەبووە".

Andaç Hongur  | 26.05.2017 - نوێکردنەوە : 27.05.2017
سولەیمان سۆیڵو: "لەچیای تەندورەک پێکدادانی گەورە روویدا"

ئیستانبوڵ-

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو، ئاماژەی بەوەکرد لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە چیای تەندورەک، پێکدادانی گەورە روویداوە و پێکدادانەکە تا کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوامیی هەبووە.

سولەیمان سۆیڵو بەشداریی لە رێورەسمی دەرچوونی ١٥یەمین خولی ئامادەیی پیشەیی پۆلیسی عادیلە سەعدوڵڵا کرد.

سۆیڵو باسی لەوەکرد تا کاتژمێر ٠٤:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر کاربوون و جەختی لەوەکردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامە و لەبەر ئەوەی کە دەزانن پەکەکە لەگەڵ تەواوبوونی زستاندا هێرشەکانی دەست پێدەکاتەوە، ئەوان پیشتر خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوەکە ئامادەکردووە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد تیرۆریستان دوای ئەوەی دزەیان دەکردە نێو خاکی ئێران، لەهەریەک لە پارێزگاکانی ئاگری، قەرس و ئیدر، بەتایبەت لەچیای تەندورەک، چیای گری یان ناوچەی چەمچە-مادور، هەوڵی جێگیربوون و درێژەدان بە چالاکییە تیرۆریستییەکانیان دەدا و گوتی: ''لەماوەی نزیکەی یەک مانگ و ٢٠ رۆژی رابردوودا، ئەوەمان دیارییکرد کە دزەکردن لە ئێرانەوە بۆ چیای تەندورەک هەیە. دوو رۆژ لەمەوبەر لە کاتژمێر ١٦:١٠ەوە تا کاتژمێر ٠٣:٠٠بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێکدادانی گەورە لە چیاکە بوونی هەبوو. مەودای بەشی زۆری پێکدادانەکە لە دووری ٣٠-٤٠ مەتر بووە. دەمەوێت بزانن رۆڵەکانمان لەو مەودا کەمەدا شەهید نەبوون بەڵکو گوندپارێزێک و سێ جەندرمەمان بە بۆسەنانەوەی لە دوورەوە بە چەک شەهید کران".

سۆیڵو ئاماژەی بەوە دا بە شەرەف و شانازی زۆرەوە ماوەی دوو رۆژ چاودێری بەرەنگاربوونەوەی ئەوێیان کردووە. گوتی: "سەرەتا دوێنێ نۆ تیرۆریستی پەکەکە کوژران. دواتر دەوروبەری کاتژمێر ٠١:٠٠ ژمارەی کوژراوانیان گەیشتە ٢٥ و دواتریش پێنج تیرۆریستی دیکە کوژران. ئێمە لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانەوە چاودێریمان دەکرد. تاکو کوژرانی ئەو پێنج تیرۆریستییە بەرەنگاربوونەوەیەکی زۆر کرا و پێنج تیرۆریستی دیکەش کوژران. ئێوارەی دوێنێ و ئەمڕۆ لە سایەی سەری هێزە ئەمنییەکانمان و بە هەماهەنگی هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا و فڕۆکەکانی جۆری ئێف 16 و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان تاکو کاتژمێر ٠٣:٠٠، ٢٩ تیرۆریستی دیکەش کوژران. یەکێک لە ئۆپەراسیۆنە هەرە گرنگەکانی سی ساڵی رابردوو لە تەندورەک کۆتایی پێهات".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın