سووریا.. کوژرانی 13 هاووڵاتی مه‌ده‌نی لە ئیدلب و حومس
له زنجیرە هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له شارۆچكه‌كانی سه‌ربه پارێزگاکانی ئیدلب و حومس باكوور و ناوەڕاستی سووریا، 13 هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران كه حه‌وتیان منداڵ بوون.
İdlib
ئیدلب/حومس - AA
له زنجیرە هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له شارۆچكه‌كانی سه‌ربه پارێزگاکانی ئیدلب و حومس باكوور و ناوەڕاستی سووریا، 13 هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران كه حه‌وتیان منداڵ بوون.
مسته‌فا راشید به‌رپرس لە به‌رگری شارستانی ئیدلب له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاتژمێر 23:00ی شەوی رابردوو، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی به‌دوو بۆمبی ناپاڵم گوندی بسانكولی سەربە شارۆچكه‌ی حاریمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی بۆردومان كردووه.راشید باسی له‌وه كرد كه له‌و هێرشه‌دا نۆ هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژراون كه پێنجیان منداڵ و سیانیان ژن بوون.
هه‌روه‌ها به هۆی هێرشه‌كه‌وه كه یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی كردبووه ئامانج ژماره‌یه‌كی زۆر له خانوو خاپوور بوون.
مسته‌فا راشید، باسی له‌وه‌یشكرد بریندارانی هێرشه‌كه كه حه‌وت هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوون له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییەوه گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی كه ئاماژه به‌وه ده‌كرێت فڕۆكه‌ی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بووبێت، شه‌وی رابردوو شارۆچكه‌ی ته‌لبیسه‌ی سەربە پارێزگای حومسی بۆردومان كرد.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له به‌رپرس لە نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانی ته‌لبیسه، سامی ئه‌بو ناد ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا كه ناوچه‌ی نیشته‌جیبوونی كردووەتە ئامانج چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژراون كه دووانیان منداڵ بوون.
ئه‌بو ناد باسی له‌وه‌یشكرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی كه به هۆی هێرشه‌كه‌وه برینداربوون گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن