توركيا, جيهان

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گەیشتە قەتەر

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەی تایبەتی کاتژمێر ١٢:٢٥ خولەک گەیشتە دۆحەی پایتەختی قەتەر.

Muhammet Ali Kemal  | 24.07.2017 - نوێکردنەوە : 26.07.2017
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گەیشتە قەتەر

Ankara

دۆحە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەی تایبەتی کاتژمێر ١٢:٢٥ خولەک گەیشتە دۆحەی پایتەختی قەتەر.

رەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەمەد لەلایەن میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی و باڵیۆزی تورکیا لە دۆحە، فیکرەت ئۆزەر و بەرپرسانی دیکەوە پێشوازیی لێکرا.

لەدوایین وێستگەی گەشتەکەیدا بۆ وڵاتانی کەنداو، بڕیارە ئەردۆغان لە قەتەر ژمارەیەک کۆبوونەوە ئەنجامبدات.

هاوکات هەریەک لە هاوسەرەکەی، ئەمینە ئەردۆغان، سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار، وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری ئابووریی، نیهاد زەیبەکچی، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک، وەزیری بەرگریی، نورەدین جانیکلی و راوێژکاری میت، هاکان فیدان، هاوەڵی ئەردۆغان دەکەن لە گەشتەکەیدا.

دواتر ئەردۆغان و میری قەتەر بە ئۆتۆمبێلێک گەیشتنە دیوانی میرایەتی.

بڕیارە دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان سەرکۆماری تورکیا و میری قەتەر لە دیوانی میرایەتی و کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەردوولا، ئەردۆغان بەشداریی لە نیوەڕۆ خوانێکدا بکات.

پاشان رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی وەجبە لەگەڵ باوکی میری قەتەر، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئالسانی، کۆدەبێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın