توركيا

سەرکۆماری تورکیا گەیشتە ھیندستان

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەیەکی تایبەت کاتژمێر ٠٤:٥٥ بە کاتی ناوخۆی تورکیا گەیشتە شاری نیودێلھی وڵاتی ھینستان.

Abdullah Shukur  | 30.04.2017 - نوێکردنەوە : 01.05.2017
سەرکۆماری تورکیا گەیشتە ھیندستان

Ankara

نیودێلھی- AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەیەکی تایبەت کاتژمێر ٠٤:٥٥ بە کاتی ناوخۆی تورکیا گەیشتە شاری نیودێلھی وڵاتی ھینستان.

ئەردۆغان لەکاتی گەیشتنی بۆ بنکەی سەربازیی پالام، لەلایەن وەزیری وەرزش ولاوانی ھیندستان، ویژی گۆیل و باڵیۆزی ھیندستان لە ئەنقەرە، راھول کولشریشس و باڵیۆزی تورکیا لە شاری نیودێلھی، شاکر ئۆزکان تۆرونلار پێشوازی لێکرا.

شاندی یاوەری سەرۆکۆماری تورکیا پێکهاتبوون لە هەریەک لە هاوسەری سەرکۆمار، ئەمینە ئەردۆغان و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری ئابووری، نیهاد زەیبەکچی و وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار، نەبی ئاڤجی و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی، ئەحمەد ئارسلان و سەرۆک ئەرکانی سوپا، جەنەڕاڵ خوڵوسی ئاکار.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın