توركيا

عەبادی: "پێکهێنانی سێ هەرێم رەتدەکەینەوە"

سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی : "گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی کۆتایی هات و بووە شتێکی رابردوو. دەبێت ئاڵای عێراق لە هەموو شوێنێکی وڵات بەرزبکرێتەوە".

Sangar Hamad Azeez  | 17.10.2017 - نوێکردنەوە : 18.10.2017
عەبادی: "پێکهێنانی سێ هەرێم رەتدەکەینەوە"

Baghdad

بەغدا - AA

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند "گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی کۆتایی هات و بووە شتێکی رابردوو"

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەغدا سازیکرد، عەبادی رایگەیاند "دەبێت ئاڵای عێراق لە هەموو شوێنێکی وڵات بەرزبکرێتەوە".

حەیدەر عەبادی گوتیشی" لەسەرەتاوە بە سەرکردەکانی کوردم راگەیاندبوو کە ئەو گشپرسییە زیان بە کوردەکان دەگەیەنێت. گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی کۆتایی هات و بووە شتێکی رابردوو. دەبێت ئاڵای عێراق لە هەموو شوێنێکی وڵات بەرزبکرێتەوە".

ناوبراو جەختی کردەوە لەوەی کە خۆی بە دوور دەگرێت لە جەنگی ناوخۆیی و گوتی: "هۆشداری دەدەم لە هەر کارێکی تێکدەرانە لە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، سووتاندنی ئاڵا کارێکی خراپ بوو. پابەندم بەوەی پێشتر رامگەیاندبوو کە ئەویش سەپاندنی دەسەڵاتی فیدرالییە بەسەر هەموو عێراق".

لە درێژەی گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە بەغدا رەزامەندی نیشانداوە بە پێکهێنانی سێ هەرێم لە نێو هەرێمی کوردستانی عێراق.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın