فکری ئشک: "لە منبج هێڵی سوورمان پەیەدەیە"
- وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک: "ئیمە وەک تورکیا هێڵی سوورمان لە منبج، نەمانەوەی ئەندامانی پەیەدەیە لە شارۆچکەکە. یەکەم کاری لە پێشینەی ئێمە وەدەرنانی پەیەدەیە لەوێ. ئەمە ئەنجام دەدەین. لەو پێناوەشدا یەکەم کارمان لەسەر ئاستی دیپلۆماسی دەبێت".
Ankara
ئەنقەرە- AA
وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک رایگەیاند "ئیمە وەک تورکیا هێڵی سوورمان لە منبج، نەمانەوەی ئەندامانی پەیەدەیە لە شارۆچکەکە. یەکەم کاری لە پێشینەی ئێمە وەدەرنانی پەیەدەیە لەوێ. ئەمە ئەنجام دەدەین. لەو پێناوەشدا یەکەم کارمان لەسەر ئاستی دیپلۆماسی دەبێت".
فکری ئشک بەشداریی لەبەرنامەیەکی کەناڵی ئا خەبەردا کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کۆبوونەوەکان لەگەڵ رووسیادا سەبارەت بەسیستەمی بەرگریی ئاسمانیی دوور مەودای S-400 بەچ گەیشتووە، فکری ئشک باسی لەوەکرد سەبارەت بەپڕکردنەوەی پێداویستییەکانی تورکیا لە رووی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی دوور مەودا، ژمارەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە. لەوبارەیەشەوە یەکەمین کۆبوونەوەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا ئەنجامدراوە و گوتی: ''بەداخەوە ناتۆ، لە رووی نرخ و هاوبەشیی پێکردنی تەکنەلۆجیای سیستمەکە، لەو ئاستەدا نەبوون کە ئێمە خوازیاری بووین و ئەو شەفافی و هاوپشتییەیان نیشان نەدا''.
وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر کۆبوونەوەکان لەگەڵ رووسیا بەشێوەیەکی ئەرێنی بگەنە ئەنجام، ئەوا تورکیا دەتوانێت سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی دوور مەودای S-400 لە رووسیا بکڕێت و هیچ رێگرییەک لەبەردەم ئەمەدا نییە.
راشیگەیاند "نایخەینە ناو سیستەمی ناتۆوە، بەڵکو لە رێگەی تواناکانی خۆمانەوە بەکاری دەهێنین. چەکێک دەبێت کە سەربە جبەخانەی خودی تورکیا دەبێت، ناخرێتە ناو سیستەمی ناتۆوە".
- ''سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست هاتووە''
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بەو هەڵسەنگاندنانەی باس لە خاوبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات دەکەن لەدوای کۆنترۆڵکردن ئەلبابەوە، فکری ئشک باسی لەوەکرد کە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنەکەوە، ئامانجیان ئەوە بووە ئەو هەڕەشانەی لەسەر تورکیان، لەناویبەرن، رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکە پاکبکەنەوە و خەونی پەیەدە بۆ لێکدانی کانتۆنەکان لەباربەرن و جەختی لەوەشکردەوە هەرسێ ئامانجەکە وەدیهاتوون و رایگەیاند ''لەو رووەوە سەرکەوتنی زۆر گرنگمان بەدەست هێناوە''.
فکری ئشک باسی لەوەشکرد لەو شوێنانەی کە لە داعش پاککراونەتەوە، کارەکانی نۆژەنکردنەوە و درووست‌کردنی سەرخان و ژێرخانی ناوچەکان درێژەی هەیە و گوتی:
"له منبج به‌ره‌نگارییه‌كی جددی هێز له ئارادایه. له‌لایه‌ك په‌یه‌ده ئاڵای ئه‌مریكا به‌رزده‌كاته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌ی منبجه‌وه هه‌مان په‌یه‌ده ئاڵای رژێم به‌رز ده‌كاته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئاڵای رووسیا به‌رز ده‌كاته‌وه. ته‌نیا هێزێك كه نایانه‌وێتن بچێته ئه‌وێ توركیا و سوپای سووریای ئازاده. هۆكاری ئه‌وه‌یش دیاره. ئه‌وانه وازیان نه‌هێناوه له خه‌یاڵی به‌یه‌كگه‌یاندنی كانتۆنه‌كان. له‌م خاڵه‌دا وه‌ك توركیا سه‌ره‌تا چاوه‌ڕوانین ئه‌مریكا ئه‌و به‌ڵێنه به‌رێته سه‌ر كه به‌ئێمه‌ی داوه. ئه‌وان به‌ڵێنیاندا و گوتیان 'به‌دڵنیاییه‌وه تێده‌گه‌ین له داوای توركیا له‌وباره‌یه‌وه، له منبج چه‌كداری رێکخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده نامێنێته‌وه'. وه‌ك توركیا به‌پێداگریه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ بكرێت. له‌و خاڵه‌شدا په‌یه‌ده سه‌رنجێكی جیاوازی خسته‌ناوه‌وه، رژێم و رووسیای راكێشایه منبجه‌وه. گفتوگۆكانیان هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌میش له‌گه‌ڵ رووسیا درێژه‌ی هه‌یه. وه‌ك توركیا هێڵی سوورمان لێره‌دا ئه‌وه‌یه چه‌كدارانی په‌یه‌ده له منبج نه‌مێننه‌وه. كاری له پێشینه‌ی ئێمه ده‌ركردنی په‌یه‌ده‌یه له‌وێ. ئه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین. له‌و پێناوه‌شدا به‌به‌رده‌وامی رێگای دیموكراسی ده‌گرینه‌به‌ر".
- "په‌یه‌ده، ناتوانێت ببێته نوێنه‌ری كورد"
وه‌زیری به‌رگری توركیا، فکری ئشك ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌باره‌ت به‌ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققە بڵاوكراونه‌ته‌وه و، گوتی: "ئێمە دژ بەکوردی سووریا نین، کورد برای تورکە، هەزار ساڵە پێکەوە وەک برا دەژین. ئەوەی تورکیا دژێتی پەیەدەیە. بۆ پەیەدە؟ پەیەدە یەکێکە لەوانەی زۆرترین کوردی کوشتووە، ئەو کوردانەی وەک خۆیان بیرناکەنەوە دەریان دەکەن لە ناوچەکە. لە کادرانی سەرەوەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە راسپاردە وەردەگرن. هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر برایانی کورد نییە، بەڵکو بەرامبەر پەیەدەیە".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەڕەوشی شنگال، وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک رایگەیاند، رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە شنگال لە هەوڵی دروستکردنی قەندیلێکی تردایە بۆ خۆی و ئاشکرای کرد لە نزیکەوە چاودێری رەوشەکە دەکەن و رێوشوێنی پێویستیشیان گرتۆتە بەر و گوتی: "لەوێ بەهیچ شێوەیەک، وەک تورکیا رێگە نادرێت پەکەکە ناوچە بۆخۆی دروست بکات. لەو بارەیەوە هەموو بژاردەکان باسی لێوە دەکرێت، بە بژاردەی سەربازیشەوە. باجەکەی هەرچیيەک بێت، تورکیا رێگە نادات پەکەکە قەندیلێکی تر لەوێ دروست بکات".
فکری ئشک گوتی: "هەموو بژاردەیەک لەسەر مێز گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. هێڵی سووری ئێمە ئەوەیە کە نابێت پەکەکە قەندیلێکی تر لە ناوچەکە دروست بکات".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن