توركيا

قاوه‌ی له‌ به‌فراو دروستكراو له‌ ده‌ریاچه‌ی چڵدر

Cüneyt Çelik, Ramal Abdullah Mahmood  | 25.02.2018 - نوێکردنەوە : 26.02.2018
قاوه‌ی له‌ به‌فراو دروستكراو له‌ ده‌ریاچه‌ی چڵدر

Kars

قه‌رس - AA

ده‌ریاچه‌ی چڵدر كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی ناوچەی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵویه‌ و چینی سه‌ره‌وه‌ی به‌ستوویه‌تی، بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی و پۆل پۆل رووی تێ ده‌كه‌ن.

قوتابیانی زانكۆی دوزجه‌، ئیلكه‌ر پۆڵات و به‌رنا ئاڵتان كه‌ به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێكسپرێس هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ دوای سه‌ردانیكردنی ساریکامش و قه‌رس سه‌ردانی ده‌ریاچه‌كه‌یان كرد.

پۆڵات و ئاڵتان قاوه‌جۆش و قاوه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا و‌ له‌ به‌فراو قاوه‌یان دروست كرد. پۆڵات ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ناوچه‌كه‌ زۆر جوان و دڵڕفێنه‌ و گه‌شتێكی زۆر خۆشیان ئه‌نجام داوه‌.

به‌رنا ئاڵتانیش تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی وێڕای ناوازه‌یی ناوچه‌كه‌ دروستكردنی قاوه‌ش به‌ به‌فراو چێژێكی دیكه‌ی هه‌یه‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın