قۆناغی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-عێراق
- جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نومان كورتوڵموش سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-عێراق رایگه‌یاند: "به نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بابه‌ته‌كانی دیكه ئه‌نجامده‌درێت".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نومان كورتوڵموش سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-عێراق رایگه‌یاند:"سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ عێراقی هاوسێمان ده‌چینه قۆناغێكه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كان، دواتر به نزیكبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌نجامده‌درێت".
كورتوڵموش، له رێوڕه‌سمی واژووكردنی سێهه‌مین قۆناغی گرێبه‌ستی به‌كۆمه‌ڵی كاردا له‌نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و سه‌ندیكای كاری میدیایی، كه له هۆڵی كۆنفرانسی ئاژانسی ئانادۆڵو به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
كورتوڵموش باسی له پێشهاته‌كانی عێراق كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجامداوه و، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم سه‌ردانی كار بۆ عێراق ئه‌نجام ده‌دات.
كورتوڵموش سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-عێراق رایگه‌یاند، سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و گوتی: "سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ عێراقی هاوسێمان ده‌چینه قۆناغێكه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كان، دواتر به نزیكبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌نجامده‌درێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن