كاردانه‌وه‌ی توندی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئابڕووچوونه‌كه‌ی ناتۆ له نه‌رویج
- سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "هه‌ر دوێنێ ئه‌و بێڕێزییه‌ی له مانۆڕه‌كه‌ی ناتۆدا له نه‌رویج به‌رانبه‌رمان ئه‌نجامدرا، ئێوه‌ش بینیوتانه.
Ankara
ریزه - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "هه‌ر دوێنێ ئه‌و بێڕێزییه‌ی له مانۆڕه‌كه‌ی ناتۆدا له نه‌رویج به‌رانبه‌رمان ئه‌نجامدرا، ئێوه‌ش بینیوتانه. هه‌ندێك هه‌ڵه هه‌یه، نه‌فس نزمه‌كان ده‌یكه‌ن نه‌ك گه‌مژه‌كان. ئه‌مه‌ش رووداوێكی له‌و جۆره‌یه. ".
ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌ی لقی ریزه‌ی ئاك پارتی وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ده‌بینم كه گوته‌كانمان له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێكبێت یه‌كه‌مجاربێت لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه تازه ده‌ستمان نه‌كردووه به لێپێچینه‌وه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌و تێگه‌یشتنه كار ده‌كه‌ین. چونكه به‌پێی باوه‌ڕی ئێمه جگه له خوا هیچ بوونێكی مایه‌ی ئه‌وه نییه لێپرسینه‌وه‌ی لێنه‌كرێت".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌و بێڕێزییه‌ی به خودی خۆی و ئه‌تاتورك كرابوو له مانۆڕه‌كه‌ی ناتۆ له نه‌رویج گوتی، "له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی توركیادا، ئه‌و هێرشانه‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌نه ئامانج، به‌هێزتر ده‌بن و زیاد ده‌كه‌ن. هه‌ر دوێنێ ئه‌و بێڕێزییه‌ی له مانۆڕه‌كه‌ی ناتۆدا له نه‌رویج به‌رانبه‌رمان ئه‌نجامدرا، ئێوه‌ش بینیوتانه. هه‌ندێك هه‌ڵه هه‌یه، نه‌فس نزمه‌كان ده‌یكه‌ن نه‌ك گه‌مژه‌كان. ئه‌مه‌ش رووداوێكی له‌و جۆره‌یه. ئه‌م بێڕێزییه‌ی به‌رانبه‌ر من و دامه‌زرێنه‌ری كۆماره‌كه‌مان موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ئه‌نجامدراوه، ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و تێڕوانینه ناڕاستانەی ناتۆیه كه ماوه‌یه‌كه چاودێریی ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له خاكی سووریاوه بۆ سه‌ر توركیا هه‌یه و متمانه‌ی ناتۆوه گوتی، "متمانه‌ی ناتۆ له‌كاتێكدا كه وڵاته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه له خاكی سووریاوه، سیستەمی به‌رگریی مووشه‌كی نه‌خاته ئاماده‌باشییه‌وه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێكدا كه بكرێته سه‌ر توركیا، له‌لای هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. كاتێك ئێمه هه‌ستاین به كڕینی سیستەمی به‌رگریی مووشه‌كیی S400 له رووسیا بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆمان، كاردانه‌وه‌ی وڵاتان، ناڕێكییه‌ك له هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی توركیاوه نیشانده‌دات".هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی توركیاوه له عه‌فرین دوا.
ئه‌ردۆغان لەم بارەیەوە گوتی: "له سووریا ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب ته‌واوده‌بێت، عه‌فرین رزگار ده‌كه‌ین، منبج راده‌ستی خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی ده‌كه‌ین. ناوچه‌كانی دیكه‌ش له تیرۆر پاكده‌كه‌ینه‌وه. له عێراق، چه‌ند شوین هه‌بێت به‌تایبه‌تی قه‌ندیل كه به‌كارده‌هێنرێن بۆ كرده‌ی تیرۆریسیتی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان رزگار ده‌كه‌ین. ته‌ماشاكه‌رنابین به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی له لیبیا ده‌گوزه‌رێت. به هه‌موو هێزمانه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ به‌رگرتن له‌و شه‌ڕی براكوژییه‌ی هه‌وڵده‌درێت له كه‌نداو هه‌لبگیرسێت، ئه‌و فیتنه‌یه ده‌كوژێنینه‌وه كه ده‌درێت بۆ بڵێسه‌كردنی ئاگری مه‌زهه‌بی".