كۆبوونه‌وه‌ی جه‌نه‌راڵ ئاكار له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكی و رووسیه‌كه‌یدا
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ خوڵوسی ئاكار: "له ناوچه‌كه‌دا قه‌یرانێك هه‌یه، وه‌ك ده‌زانن به‌داخه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ له‌ناو ئه‌و قه‌یرانه‌داین. پێویسته ئه‌و قه‌یرانه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵیدا، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ خوڵوسی ئاكار، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رووی ده‌می كرده سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا و، راگه‌یاند "له ناوچه‌كه‌دا قه‌یرانێك هه‌یه، وه‌ك ده‌زانن به‌داخه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ له‌ناو ئه‌و قه‌یرانه‌داین. پێویسته ئه‌و قه‌یرانه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت".
دیمه‌نی كۆبوونه‌وه سێقۆڵیه‌كه بڵاوكرایه‌وه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له شاری ئانتالیا رێكخرا و، له‌سه‌ر بانگهێشتی جه‌نه‌راڵ ئاكار هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف دانفۆرد و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا، جه‌نه‌راڵ ڤالێری جێراسیمۆڤ به‌شداریان تێدا كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا، جه‌نه‌راڵ خوڵوسی ئاكار باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی کە ئێستا له سووریا له‌ئارادایه خه‌ڵكه‌كه‌ی و كه‌سانی بێ‌تاوان ئازاری زۆریان چه‌شتووه و رووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆر گه‌وره بوونه‌ته‌وه.
گوتیشی: "پێویسته لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكه‌م كه هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌مان هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئاشتیی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڕاستی سه‌ربازانمان به‌فیداكاریه‌كی زۆر و قاره‌مانیه‌كی زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئاشتیی و ئارامی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، به‌وه‌ش هاوكارێكی زۆر بوون بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی له ناوچه‌كه‌دا. چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م قۆناغێكی گرنگ بنیاتبنرێت بۆ راگرتنی ئه‌و خوێنه‌ی زیاد له حه‌وت ساڵه له ناوچه‌كه‌دا ده‌ڕژێت. راگرتنی شه‌ڕ له‌وێ و كه‌مكردنه‌وه‌ی پێكدادانه‌كان له‌ئه‌نجامدا ئامانجی هاوبه‌شی هه‌موومانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن