El Bab
باب - AA
سوپای سووریای ئازاد، بەپشتیوانی سوپای توركیا ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ئەلباب-ی لە باكووری سووریا کۆنتڕۆڵ كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له په‌یامنێرانیه‌وه له ناوه‌ندی شارۆچکەی ئەلباب ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، سوپای سووریای ئازاد، به‌پشتیوانی سوپای توركیا ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ئەلباب-ی به‌ته‌واوی له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پاككردووه‌ته‌وه و، له ئێستادا ئه‌و بۆمب و مینانه هه‌ڵده‌گرێته‌وه كه داعش چاندوونیەتی.
ئه‌حمه‌د شه‌هابی كه یه‌كێكه له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئەلباب، به‌ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "ئێستا كۆنترۆڵی ناوه‌ندی ئەلباب له‌ده‌ستی ئۆپۆزسیۆندایه. به‌هۆی بوونی مین و ته‌قەمەنی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ستیار پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین. ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه".
ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه له 24ی ئابی ساڵی رابردووەوە لەلایەن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد ده‌ستی پێكردووە، دوای پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی نێوان عەزاز و جه‌رابولس له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٦دا، ئاراسته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به‌ره‌و ئەلباب برد.
هێزەکانی قه‌ڵغانی فورات، له‌بری خێرا چوونه ناو ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه بۆ شكاندنی هێڵی به‌رگریی تیرۆریستان، گه‌مارۆی ئەلباب-یان دا و دواتر به‌ره‌و ناوه‌ندی شارۆچکەکە پێشڕه‌ویان كرد. به‌مه‌یش به‌ریان لەوەگرت کە هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ببنە قوربانیی شەڕو پێکدادانەکان.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراته‌وه تا ئێستا، هه‌زار و 900 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه. به‌مه‌یش قوڵایی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له سنووری توركیاوه بۆ شارۆچكه‌كانی سووریا گه‌یشتووه‌ته 35 كیلۆمەتر.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن